خۆکوشتن
کارێکی بە مەبەست بۆ کوشتنی خود / From Wikipedia, the free encyclopedia
خۆکوشتن بریتییە لەو کردەیەی کەسێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەھێنێت و بەمەبەست دەبێتە ھۆی مەرگی خۆی. خۆکوشتن زۆرجار لە دوای ھیوابڕان ڕوودەدات؛ حاڵەتێک کە زۆرجار لەگەڵ نەخۆشیی دەروونی، خەمۆکی، خواردنەوەی ئەلکول و ھتد… ھاوکاتە.[1][2] لە سەدەی ١٩ دوو بیردۆز سەبارەت بە خۆکوشتن ھاتنە ئاراوە. دامەزرێنەری دەروونناسی ژان دومینینک ئیسکیرول لەبارەی خۆکوشتنەوە دەڵێت: «ئەم دیاردەیە لە ئەنجامی گۆشەگیری، دورکەوتنەوە لە کۆمەڵگە و نەخۆشی دەروونی ڕوودەدات»، لەکاتێکدا دامەزرێنەری بیردۆزی کۆمەڵناسی ئیمیل دورکایم لەبارەی ھۆکاری خۆکوشتنەوە دەڵێت: «کێشە کۆمەڵایەتییەکان و بوونی سیستەمی چینایەتی ھۆکاری سەرەکیی خۆکوشتنن.»