خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ سەرجەم ئەو وڵاتانە دەگرێتەوە کە ئەندامی لیژنەی ئۆڵۆمپی نەتەوەیین و بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ی پەکین پایتەختی چین، کە لە ٨ ی ئاب بۆ ٢٤ی ئابی ٢٠٠٨ یارییەکانی بەڕێوەچوو.[1] لە پاڵەوانییەتییەکە لە ٢٠٤ وڵاتی جیاواز ١٠٬٩٤٢ ھەزار وەرزشوان بەشدارییان تێداکردووە. ٨٧ نەتەوە لە ٢٠٤ وڵات بوونە خاوەنی یەکێک لە مەدالیاکانی ئۆڵمپیاد. وەرزشوانانی چین بە کۆکردنەوەی ٤٨ مەدالیای زێڕ و ١٠٠ مەدالیای گشتی پلەی یەکەمیان بەدەست ھێنا، وەرزشوانانی ئەمریکا پلەی دووەمیان وەرگرت پاش ئەوەی توانیان ٣٦ مەدالیای زێڕ و ١١٢ مەدالیای گشتی بەدەست بھێنن و لە پلەی سێەم وەرزشوانانی ڕووسیا جێگیر بوون بە بەدەست ھێنانی ٢٤ مەدالیای زێڕ و ٦٠ مەدالیای گشتی. ئەفغانستان،[2] مۆریس،[3] سودان،[4] تاجیکستان[5]و تۆگۆ[6]یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمپیادیان لە مێژووی خۆیان بەدەست ھێنا؛ و ھەروەھا وەرزشوانانی مۆنگۆلیا[7] و پەنەما[8]یەکەم مەدالیای زێڕیان بردەوە لە مێژووی بەشداریکردنیان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە.
زانیاریی خێرا خشتەی مەدالیاکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨, شوێن ...
دایخە