جۆن لۆک
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆن لۆک (لەدایکبووی ٢٩ی ئابی ١٦٣٢ - مردووی ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٧٠٤)[1][2] کە بەگشتی بە باوکی لیبرالیزم ناسراوە، فەیلەسووف و فیزیکزانی ناوداری ئینگلیزی و یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکان لەسەر بیرۆکەکانی سەردەمی ڕووناکبیری بوو. وەک یەکێک لە یەکەمین بڕوادارانی ئەزموونباوەڕی لە بەڕیتانیا دەناسرێت بە ڕێڕەوی لە فڕانسیس بەیکن؛ و ھەرووھا کەسایەتییەکی گرینگ بووە بۆ تیۆری بەڵێنە کۆمەڵایەتییەکان. کاریگەریی ھەبوو لەسەر تیۆری ماریفەتناسی و فەلسەفەی ڕامیاری. نووسراوەکانی کاریگەری ھەبوو لەسەر واڵتەر و ڕۆسۆ و کۆمەڵێک لە ڕووناکبیرانی سکۆتلەندی و ھەروا شۆڕشگێڕانی ئەمریکی. کاریگەرییەکەی لەسەر کۆمارخوازی و لیبرالیزم لە بەڵگەنامەی سەربەخۆیی ئەمەریکادا دەبینرێت. یەکێ لە کارە گرنگەکانی جۆن لۆک گرنگی دان بە وێژەی مناڵانە.
زانیاریی خێرا جان لاک, لەدایکبوون ...
جان لاک | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٩ی ئابی ١٦٣٢ سامێرسێنت، بڕیتانیا |
مەرگ | ٢٨ی تشرینی یەکەمی ١٧٠٤ ئێسێکس، بڕیتانیا |
پیشە | فەیلەسووفی سەدەی ١٧ی زایینی |
واژوو | |
دایخە