جۆردی ئالبا
یاریزانێکی تۆپی پێی ئیسپانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆردی ئالبا ڕامۆس (بە ئیسپانی: Jordi Alba؛ لەدایکبووی ٢١ی ئازاری ١٩٨٩) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئیسپانییە کە وەک بەرگریکاری چەپ یاری بۆ یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنای لا لیگا دەکات و کاپتنی ھەڵبژاردەی نەتەوەییی ئیسپانیایە. زۆرجار بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارانی چەپی سەردەمی خۆی دادەنرێت.[4][5][6]
زانیاری کەسایەتی | ||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو | جۆردی ئالبا ڕامۆس[1] | |||||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | (١٩٨٩-٠٣-٢١) ٢١ی ئازاری ١٩٨٩ (تەمەن ٣٥ ساڵ)[2] | |||||||||||||||||
شوێنی لەدایکبوون | لۆسپیتالد دی یۆبرێگات، ئیسپانیا | |||||||||||||||||
باڵا | ١٫٧٠ م[3] | |||||||||||||||||
جێگای یاریکردن | بەرگریکاری چەپ | |||||||||||||||||
زانیاریی یانە | ||||||||||||||||||
یانەی ئێستا | بارسێلۆنا | |||||||||||||||||
ژمارەی یانە | ١٨ | |||||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | ||||||||||||||||||
١٩٩٦–١٩٩٨ | ھۆسپیتالێنسێ | |||||||||||||||||
١٩٩٨–٢٠٠٥ | بارسێلۆنا | |||||||||||||||||
٢٠٠٥–٢٠٠٦ | کۆرنێیا | |||||||||||||||||
٢٠٠٧–٢٠٠٨ | ڤالێنسیا | |||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | ||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | |||||||||||||||
٢٠٠٦–٢٠٠٧ | کۆرنێیا | ١٥ | (٣) | |||||||||||||||
٢٠٠٧–٢٠٠٩ | ڤالێنسیا بی | |||||||||||||||||
٢٠٠٨–٢٠٠٩ | ← خیمناستیک (خواستن) | ٣٥ | (٤) | |||||||||||||||
٢٠٠٩–٢٠١٢ | ڤالێنسیا | ٧٤ | (٥) | |||||||||||||||
٢٠١٢– | بارسێلۆنا | ٣٠٥ | (١٦) | |||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | ||||||||||||||||||
٢٠٠٨ | ئیسپانیا ژ١٩ | ٦ | (١) | |||||||||||||||
٢٠٠٩ | ئیسپانیا ژ٢٠ | ٩ | (٠) | |||||||||||||||
٢٠٠٨–٢٠١١ | ئیسپانیا ژ٢١ | ٤ | (٠) | |||||||||||||||
٢٠١٢ | ئیسپانیا ژ٢٣ | ٤ | (٠) | |||||||||||||||
٢٠١١– | ئیسپانیا | ٩١ | (٩) | |||||||||||||||
٢٠٠٨– | کەتەلۆنیا | ٥ | (٠) | |||||||||||||||
خەڵاتەکان
| ||||||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
جۆردی لە بارسێلۆنا دەستی بە پیشەی وەرزشی کردووە، بەڵام لەبەر بچووکی و لاوازی وازی لێ ھێنرا. دوای ئەوە پەیوەندی بە کۆرنێیا کرد، پاشان ڕووی لە ڤالێنسیا کرد. لە ٢٠١٢ گەڕایەوە بارسێلۆنا، کە لەگەڵیاندا شازدە دەستکەوتی گەورەی بەدەست ھێناوە، لەنێویاندا پێنج نازناوی لا لیگا، پێنج نازناوی جامی شای ئیسپانیا و یەک نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
دوای ئەوەی لەسەر ئاستی لاوان ٢٣ یاری بردەوە و گۆڵێکی تۆمار کرد، جۆردی یەکەم یاریی خۆی بۆ تیمی یەکەمی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا لە ٢٠١١ ئەنجام دا، ئەندامێکی دانەبڕاو و پێویستی ئەو تیمە بوو کە یۆرۆی ٢٠١٢ی بردەوە، و ھەروەھا لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، ٢٠١٨، و ٢٠٢٢، و لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ و ٢٠٢٠، ئەندامی پێکھاتەی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بووە.