جامی نەتەوەکانی ئەفریقا
پاڵەوانێتییەکە هەر دوو ساڵ جارێک لە نێوان وڵاتانی ئەفریقا ڕێکدەخرێت / From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا (بە فەڕەنسی: Coupe d'Afrique des Nations ناودەبرێت[1] پاڵەوانێتییەکی تۆپی پێی تایبەت بە کیشوەری ئەفریقایە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا (CAF) سەرپەرشتی دەکرێت، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٥٧ بەڕێوەچوو.[2] لە ساڵی ١٩٦٨ـەوە ھەر دوو ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، لە ساڵی ٢٠١٣دا گۆڕا بۆ ساڵانی ژمارە تاک و لە ساڵی ٢٠٢٢ گەڕاوەتەوە بۆ ساڵانی ژمارە جووت، لە ئێستادا هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار براوەی ئەم پاڵەوانێتییە کاتێ لە ١١ - ٢ - ٢٠٢٣ توانی ئەم نازناوە بباتەوە لە هەڵبژاردەی نەیجیریا
جامی نەتەوەکانی ئەفریقا | |
---|---|
لقی | African Championship |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ٠٢١٠ |
وەرزش | تۆپی پێ |
کیشوەر | ئەفریقا |
ڕێکخەر | یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا |
وێبگە | https://www.cafonline.com/africa-cup-of-nations/ |
مانگ | کانوونی دووەم |
پاڵەوانیەتییەکان | |
---|---|
لە یەکەم پاڵەوانێتیدا لە ساڵی ١٩٥٧ تەنھا سێ وڵاتی بەشداربووبوون: میسر و سودان و ئیتیۆپیا. لە سەرەتادا بڕیار بوو ئەفریقای باشوور بەشداری بکات، بەڵام بەھۆی سیاسەتی ئاپارتایدی پاڵەوانێتییەکە دوورخرایەوە.[3] ژمارەی بەشداربووانی لە ساڵی ١٩٩٨ گەیشتە ١٦ ھەڵبژاردە (بڕیاربوو لە ساڵی ١٩٩٦دا ١٦ تیپ بەشداری پێشبڕکێکان بکەن، بەڵام نێجیریا کشایەوە، و ھەمان شت ڕوویدا لەگەڵ کشانەوەی تۆگۆ لە ساڵی ٢٠١٠)، تا ساڵی ٢٠١٧ تەنھا ١٦ ھەڵبژاردە بەشداریان دەکرد، دابەشی چوار کۆمەڵەکران و یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان سەردەکەوتن بۆ قۆناغی دواتر. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٧ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە مانگی یەکەوە گواسترایەوە بۆ مانگی حوزەیران و لە ١٦ ھەڵبژاردەوە بۆ ٢٤ ھەڵبژاردە فراوانترکرا.[4]
میسر زۆرترین جار بووەتە پاڵەوان بە کۆی ٧ جار و لە ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٠ بەدوای یەك نازناوەکەی بەدەستھێناوە.[5]