تەیمووری لەنگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەیموور (بە چاگاتایی: تەیموور بە واتای «ئاسن» دێت؛ ٩ی نیسانی ١٣٣٦– ١٧-١٩ی شوباتی ١٤٠٥)، دواتر ناونرا تەیموور گۆرکانی (بە چاگاتایی: تەیموور-کۆرگن، تەیموور-کۆرگین)، داگیرکەرێکی تورک-مۆنگۆل بوو کە ئیمپراتۆریەتیی تەیمووری دامەزراند لە ئەفغانستان و ئێران و ئاسیای ناوەڕاست و دەوروبەری، ھەروەھا بووە یەکەم فەرمانڕەوای شانشینی تەیمووری. فەرماندەیەکی نەدۆڕاوە، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە گەورەترین سەرکردە سەربازی و تاکتیکییەکانی مێژوو دادەنرێت. ھەروەھا تەیموور بە گەورەی ھونەر و دێت تەلارسازی دادەنرێت، بەو پێیەی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی وەک ئیبن خەلدوون و حافز ئەبرۆ لە پەیوەندیدا بووە و لە سەردەمی ئەودا سەردەمی ھەستانەوەی (ھۆڕێزان) تەیمووری دەستی پێکرد.
زانیاریی خێرا تەیموورلەنگ, لەدایکبوون ...
تەیموورلەنگ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٨ نیسانی ١٣٣٦ کەش (شاری سەوز) |
مەرگ | ١٨-١٩ی شوباتی ١٤٠٥ |
شوێنی گۆڕ | سەمەرقەند |
دایخە