بیابانی گۆبی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بیابانی گۆبی بیابانێکی پان و بەرین و نالەباری خۆڕھەڵاتی ئاسیایە. کەوتووەتە بەشی باکوور و باکووری خۆڕھەڵاتی چین و باشووری مەنگۆلیا.[1] بیابانی گۆبی بە زنجیرە چیای ئالتای و چیمەنگە و مێرگە سەر سەوزەکانی مەنگۆلیا لە باکوورەوە کۆتایی دێت. ھەرچی بەشی خۆڕئاوایتی بیابانی تەکلەمەکانە، بەباری پانییەکەی بوەتە ڕێگا و ڕێرەوی ھێکسی و تبتییەکان. بەشی خوارەوی بیابانەکە کە دەکاتە باکووری چین بوەتە شوێنی دروستبوونی چەندین شار و شارستانی گرنگ ئەمەش بەھۆی ھەڵکەوتەکەی کە کەوتووەتە سەر ڕێگای ئاوریشم.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. |
بیابانی گۆبی | |
---|---|
ناو بە زمانی فەرمی | Говь، ᠭᠣᠪᠢ، 戈壁 |
Ecoregion (WWF) | Eastern Gobi Desert steppe، Alashan Plateau semi-desert، Gobi Lakes Valley desert steppe |
کیشوەر | ئاسیا |
وڵات | چین، مەنگۆلیا |
پۆتانی شوێن | ٤٢°٣٠′٠″N ١٠٣°٠′٠″E |
بەرزترین خاڵ | Bogd Khan Mountain |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٥٤٧ مەتر |
ڕووبەر | ٢٬٣٥٤٬٤٦٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
Köppen climate classification | cold desert climate |
گۆبی بیابانێکی سێبەری باراناوییە، کە لەلایەن پلێتی تبتەوە پێکھێنراوە. لەژێر کاریگەری تەوژمە بارانەکانی زەریای ھیندییە بەڵام بان و زنجیرە چیاکانی تبت بوونەتە بەربەست بۆ گەیشتنی باران بە بیابانەکە. گۆبی شەشەمین گەورەترین بیابانی جیھانە و دووەم گەورەترین بیابانە لە ئاسیا.