بزوێنەری سوتانی ناوەکی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بزوێنەری سوتانی ناوەکی(بە ئینگلیزی:Internal combustion engine ):
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (حوزەیران ٢٠٢١) |
بریتیە لە بزوێنەری گەرمی کە سووتانی سوتەمەنی روودەدات لەگەل مادەیەکی ئۆکسێنەر(بەزۆری هەوایە) لە ناو ژووری سووتان، کە پارچەیەکی تەواوکەرە لە بەڕێکردنی شلگاز بە ناو رێرەوەکاندا. لە ناو بزوێنەری سووتانی ناوەکی ،کە ئەوکشانەی لە پلەی گەرمی بەرز و پەستانی بەرزی گازەکان بەرهەم دێت لە ئەنجامی راستەوخۆی هیزی سووتانی هەندیک لە پێکهێنەرەکانی ناو بزوێنەرەکەیە.هەرئەو هێزەشە کە دەخرێتە سەر وەک :- پستنەکان ،پەروانەکانی تۆرباین ،بەشی خولاوەی مەکینە ،نۆزڵ ،ئەو هێزە جوڵە بە پێکهاتەکان دەکات بۆ مەودایەک لە کاتی گۆرینی وزەی کیمیایی بۆ وزەی میکانیکی بەسود.
یەکەم سەرکەوتنی بازرگانی بزوێنەری سووتانی ناوەکی دروستکرا لە لایەن ئتیان لێنیەر ( Étienne Lenoir ) لە دەوروبەری ساڵی ١٨٥٩ز،وە یەکەم بزوێنەری سووتانی ناوەکی مۆدێرن دروستکرا لە ساڵی ١٨٧٦ز لەلایەن نیکۆلاس ئۆتۆ(Nikolaus Otto).
دەستەواژەی بزوێنەری سووتانی ناوەکی بۆ ئەو بزوێنەرانە زیاتر بەکاردێت کە سووتان بەردەوام و پچڕ پچڕە کە هەروەک ناسیاوترینیان بزوێنەری چوار هەنگاو و دوو هەنگاوە ،وە لەگەل جۆرە جیاوازەکانی تر وەک بزوێنەری شەش هەنگاو و بزوێنەری خولاوەی وانکڵ.
لە پۆلێنی دووەمی بزوێنەرە سووتانە ناوەکیەکان کە بەردەوام دەسوتێن:- گاز تۆڕباین وە بزوێنەری جێت وە لەگەل زۆرێک لە بزوێنەری موشکەکان، هەریەک لەو بزوێنەرە سووتانە ناوەکیانە لەسەر هەمان بنچینەن کە لەوەوپێش باسمانکردن .وە چەکەکان (مەبەست لەو چەکانەی کە بە بارووت ئیشدەکەن ) هەمان فۆڕمی(شێوەی) بزوێنەری سووتانی ناوەکین.
بە پێچەوانەی بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان وەک مەکینەی هەڵمی یا بزوێنەرە سترلینگیەکان.
ئشپێکردنی شلگاز دەکرێت هەوابێت یاخود ئاوی گەرم یان ئاوی پەستێنراو یان تەنانەت سۆدیۆمی شل کە گەرمکرابێت لە ناو بۆیلەردا.
بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان بە گشتی هێز(توانا) بەدەست دەهێنن بەهۆی وزەی تێری سووتەمەنیەکان بۆ نمونە گازۆلین (gasoline)یان دیزڵ کە ئەو شلانە بەدەست دەهێندرێن لە سووتەمەنیە بەبەردبووەکان .لە کاتێکدا بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان لە زۆربەی بەکارهێنانە جێگیرەکان داهەن وەک: مۆبایل وە لەگەل دانانی وزە بۆ هۆیەکانی گواستنەوە وەک ئۆتۆمبێلەکان و فڕۆکەکان و بەلەمەکان.
بە شێوەیەکی گشتی لە بزوێنەرە سووتانە دەرەکیەکان سووتەمەنیە بەبەردبووەکانیان بەکاردەهێنا وەک گازی سروشتی(natural gas) یان بەرهەمە پتڕۆلیەکان کە گازۆلین و دیزڵن و بەنزینن .
بەرەو گەشەکردنی بەکارهێنانی سوتەمەنیە نوێکراوەکان دەڕۆین نمونە بایۆدیزڵ (biodiesel) بۆ بزوێنەری پەستانە داگریساندن (CI Engine)(مەبەست لە بزوێنەری دیزلە کە سووتانی گاز بەهۆی پەستانەوەیە نەوەک پلاک )،یاخود بایۆسانۆل یان میسانۆل بۆ بزوێنەری داگریساندنی پلاک(SI Engine).
هەندێک جار هایدرۆجین بەکاردێت وە دەتوانین بە دەستی بخەین لە هەرکام لە سووتەمەنیە بەبەردبووەکان یاخود سوتەمەنیە نوێکراوەکان.