برایانی کارامازۆڤ
دوایین ڕۆمانی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی لە تشرینی دووەمی (١٨٨٠) / From Wikipedia, the free encyclopedia
برایانی کارامازۆڤ (بە ڕووسی: Братья Карамазовы-"براتیا کارامازۆڤی") ناوی دوایین ڕۆمانی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکییە. دۆستۆیەڤسکی نزیکەی دوو ساڵی تەرخان کرد بۆ نووسینی ئەم ڕۆمانە، کە وەکو زنجیرەیەک لە پەیکی ڕووسیا بڵاوکرایەوە و لە تشرینی دووەمی ١٨٨٠دا کۆتایی پێ ھات. دۆستۆیەڤسکی دەیویست ئەمە بکات بە یەکەم بەشی چیرۆکێکی ورووژێنەر لەژێر ناوی «ژیانی گەورە گوناھبارێک»، بەڵام چوار مانگ دوای بڵاوبوونەوەی کۆچی دوایی کرد.
نووسەر | فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Братья Карамазовы (براتیا کارامازۆڤی) |
وڵات | ڕووسیا |
زمان | ڕووسی |
چەشن | ڕۆمانی فەلسەفی |
بڵاوکەرەوە | پەیکی ڕووسیا (زنجیرەیی) |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | تشرینی دووەمی ١٨٨٠ |
پێش ئەو | بوونەوەرێکی نەرم و نیان |
پاش ئەو | یاداشتنامەی نووسەر |
برایانی کارامازۆڤ ڕۆمانێکی فەلسەفی و پڕ لە ئاشۆ و ئاژاوەیە کە بە قووڵی دەچێتە ناو مژارگەلێک وەک گومان لە بوونی خودا، ویستی ئازاد و ڕەوشتەوە. درامایەکی ڕەوشتییە سەبارەت بە گێرە و کێشاکێشە ڕەوشتییەکانی پەیوەندیدار بە باوەڕ و گومانەوە لە ڕووسیای خەریکی مۆدێرنبوونەوەدا. ھەر لە بڵاوبوونەوەیەوە تاکوو ئەمڕۆ، ھەمیشە وەکو یەکێک لە ڕۆمانە مەزنەکان لە وێژەدا وەسف کراوە.
ئەم ڕۆمانە لە زمانی سەرەکیی ڕووسییەوە بۆ سەر زمانەکانی تر وەرگێردراوە. لە کوردیدا، یەکەم وەرگێڕانی لەلایەن ئەمین گەردیگلانی لە ساڵی ٢٠٠٨دا بوو.