بانیۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
بانیۆ دەفرێکی گەورەیە، مرۆڤ بۆ خۆشووشتن بەکاری دەھێنێت، بە پڕکردنی لە ئاو و دانیشتن لەنێوی. ئاسایی ڕەنگی زۆربەی بانیۆکان سپییە و شێوەیان لاکێشەیییە، و لە گەرماوەکان دادەنرێن. زۆربەی بانیۆ مۆدێرنەکان لە ئەکریلیک یان فایبەرگلاس دروست دەکرێن، بەڵام ھەیانە کە لە ستیل یان دار دروست دەکرێت.