ئەلێکساندەر گراھام بێڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەلێکسەندەر گراھام بێڵ (٣ی ئازاری ١٨٤٧ – ٢ی ئابی ١٩٢٢) لە سکۆتڵەندا لەدایک بووە، داھێنەر و زانا و ئەندازیارێکی ئەمریکی بوو، بە یەکەم داھێنەر و دۆزەرەوەی ئامێری تەلەفۆن دادەنرێ. ھەروەھا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای تەلەفۆن و تەلەگرافی ئەمریکیی (AT&T) لە ساڵی ١٨٨٥.[1]
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەلێکساندەر گراھام بێڵ | |
---|---|
لەدایکبوون | ٣ی ئازاری ١٨٤٧ |
مەرگ | ٢ی ئابی ١٩٢٢(١٩٢٢-٠٨-٠٢) (٧٥ ساڵ ژیاوە) نۆڤا سکوشیا لە کەنەدا |
ھۆکاری مەرگ | شەکرە |
نیشتەجێی | بەریتانیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و کەنەدا |
ناسراوە بە | داھێنەری تەلەفۆن |
ھاوسەر | مابێل ھابەرد |
مناڵ(ەکان) | چوار منداڵ (دوان لەساتی لەدایکبوون مردن) |
واژوو | |
باوک و باپیر و برای بێل کاریان لەسەر زمانی ڕەوانبێژی و قسەکردن دەکرد و دایک و خێزانی بێل کەڕ بوون، کە ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر کارەکانی بێل ھەبوو لەماوەی ژیانیدا. لێکۆڵینەوەکانی لەسەر بیستن و قسەکردن وای لە بێل کرد کە ئامێری گوێگرتن دروست بکات و بێڵی گەیاندە ئەو ئاستەی کە یەکەم بڕوانامەی داھێنانی ئەمریکی بۆ تەلەفۆن وەربگرێ لە ٧ی ئازاری ساڵی ١٨٧٦. بێڵ ئەو داھێنانەی وەک ڕێگرێک دەبینی لە کارەکانی وەکو زانایەک بۆیە بەکارھێنانی تەلەفۆنی ڕەتدەکردەوە لە تاقیکردنوەکانی.
بێڵ چەندین داھێنانی تریشی ھەبووە لە قۆناغەکانی دواتری ژیانی، لەوانە داھێنانی ھێڵە پەیوەندییەکان لەنێو ئاودا وھایدرەفۆیل کە بۆ دوورخستنەوەی شەپۆلی ئاو بۆ بەلەم بەکاردێ و زانستی فرۆکەوانیی. ھەرچەندە بیڵ یەکێک نەبووە لە ٣٠ دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی ناشنەڵ جیۆگرافی، بەڵام کاریگەرییەکی زۆری لەسەر گۆڤاری ناشنەڵ جیۆگرافی ھەبووە لەو کاتەی کە بە دووەم سەرۆکی گۆڤارەکە دامەزرا لە ٧ی مانگی یەکی ١٨٩٨ تاکوو ١٩٠٣.[2]
جگە لە کارە زانستییەکانی، بێڵ داکۆکیکاری زۆرەملێی پرۆسەی خەساندن بووە، ھەروەھا وەک سەرۆکی چەندین ڕێکخراوی تایبەت بە کۆپی کردنی جینی مرۆڤ بۆ ھەڵبژاردنی ئاکاری بۆماوەیی خوازراو کاری کردووە.
ئەلێکساندەر بێڵ لە شاری ئێدنبیرە لە سکۆتلاندا لە ٣ی ئازاری ساڵی ١٨٤٧ لە دایک بووە. ماڵی خێزانەکەی لە گەڕەکی ساوث چارلۆت ستریت بووە، ئێستا بەردێکی لێیە کە نیشانەی شوێنی لە دایک بوونی ئەلێکساندەر گراھام بێڵە. بێڵ ٢ برای ھەبووە: مێلڤیڵ جەیمس بێل (١٨٤٥–١٨٧٠) و ئێدوارد چارلیس بێڵ (١٨٤٨–١٨٦٧) کە ھەردووکیان بە ھۆی نەخۆشی سیلەوە کۆچی دواییان کرد.[3]
باوکی پرۆفیسۆر ئەلێکساندەر مێڵڤڵ بێل بوو کە زانای بواری دەنگەکان بوو، دایکیشی ناوی ئەلیزا گرەیس بوو. ھەر کە لە دایک بوو ناوی "ئەلێکساندەر بێڵ"یان پێ بەخشیوە، بەڵام لە تەمەنی ١٠ ساڵیدا داوای لە باوکی کرد کە ناوی دووەمیشی بۆ دانێ ھەروەک براکانی. لە تەمەنی ١١ ساڵی و ڕۆژی لەدایکبوونیدا، باوکی ڕێگای پێدا کە ناوی گراھام بۆ خۆی زیاد بکات وەک ڕێزێک بۆ گراھام بێڵ ئەو پیاوە کەنەدییەی کە لەلای باوکی کاری دەکرد و ببوو بە ھاوڕیی خێزانی. بەڵام لەلایەن خێزان و ھاوڕێکانی ھەر بە "ئالێک" ناسرابوو.