ئەدۆڵف ھیتلەر
سەرکردەی پێشووی ئەڵمانیا، و ڕێبەری پارتی نازی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئادۆڵف ھیتلەر (١٨٨٩–١٩٤٥ز) پێشەوای پارتی نەتەوەیی سۆسیالیستی ئەڵمانیا ناسراو بە (ئاڵمانیای نازی) و ڕابەری ئەڵمانیا لە سەردەمی دەسەڵاتداری پارتی نازی لە ساڵانی ١٩٣٣ ھەتا ١٩٤٥ بووە.[1]
ئەدۆڵف هیتلەر | |
---|---|
١٩٣٨ | |
ڕێبەری ئەڵمانیا | |
لە پۆستدا بووە ٢ی ئابی ١٩٣٤ – ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥ | |
پێشینە | پاول ڤۆن هایدنبەرگ (سەرۆکی ئەڵمانیا) |
پاشینە | کارل دۆنتیز] (سەرۆکی ئەڵمانیا) |
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا | |
لە پۆستدا بووە ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣ – ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥ | |
سەرۆک کۆمار | پاول ڤۆن هایدنبەرگ (١٩٣٣–١٩٣٤) |
جێگر | فرانز ڤۆن پاپێن (١٩٣٣–١٩٣٤) هێرمان گۆرینگ (١٩٤١–١٩٤٥) |
پێشینە | کورت ڤۆن شلایجەر |
پاشینە | جۆزێف گۆبڵز |
ڕێبەری پارتی نازی | |
لە پۆستدا بووە ٢٩ی تەمموزی ١٩٢١[2] – ٣٠ی نیسانی ١٩٤٥ | |
جێگر | ڕودۆلف هێس (١٩٣٣–١٩٤١) |
پێشینە | ئەنتۆن درێکسلەر (سەرۆک) |
پاشینە | مارتن بۆرمان (سەرۆکی پارتی نازی) |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | (١٨٨٩-٠٤-٢٠) ٢٠ی نیسانی ١٨٨٩ گوندی برۆنۆی، نەمسا |
مردن | ٣٠ی نیسانی ١٩٣٤(١٩٣٤-٠٤-٣٠) (٤٥ ساڵ ژیاوە) بەرلین, ئەڵمانیای نازی |
ھاووڵاتی |
|
پارتی سیاسی | پارتی نازی (١٩٢١–١٩٤٥) |
لایەنگیری سیاسی تر |
پارتی کرێکارانی ئەڵمانیا (١٩١٩–١٩٢٠) |
ھاوسەر(ەکان) | ئێڤا براون (ھاوسەرگیری ١٩٤٥) |
پیشە | ژەنەراڵی ئەڵمانیای نازی |
کابینە | کابینەی هیتلەر |
واژوو | |
خەڵاتەکان | |
دڵسۆزی | German Empire Weimar Republic Nazi Germany |
خزمەت/لق | سوپای ئیمپراتۆریەتیی ئاڵمانی
ڕیشسوێر |
ساڵانی خزمەت | ١٩١٤–١٩٢٠ ١٩٣٩–١٩٤٥ |
پلە | گێفرایتەر |
بەش | فەوجی یەدەگی ١٦ی باڤاریا |
شەڕەکان | جەنگی جیهانی یەکەم |
ھیتلەر لە جەنگی جیھانیی یەکەمدا سەرباز بووە، و لە ساڵی ١٩٢٠ بووە بە ئەندامی پارتی نازی، لە ١٩٢١ دا بووە سەرۆکی پارتەکە.[3]
بەبۆنەی بەشداری لە کوودەتای سەرنەکەوتووی ساڵی ١٩٢٣ ماوەیەک لە بەندیخانە بووە. بە پەرەپێدانی بیرۆکەی نەتەوەپەرستی و دژایەتی بەرانبەر بە کۆمۆنیزم و جووەکان و ھەروەھا لێدوانە پڕھەستەکانی بۆ جەماوەر و کاربەدەستان، لە سەرانسەری ئەڵمانیا پشتیوانی بەدەست هێنا. لە ١٩٣٣ دا بووە سەرۆک وەزیران و ھێندەی نەخایاند ئەڵمانیا لە بواری سوپا و پێشکەوتنەکانی پیشەسازی بووە یەکێک لە زلھێزەکانی ئەوروپا. ئەڵمانیا ساڵی ١٩٣٩ بە مەبەستی داگیرکردن نەمسا ھێرشی کردە سەر چیکوسڵۆڤاکیا و پۆڵەندا ھەر بۆیە بەڕیتانیا و فەڕەنسا شەڕیان لەگەڵ ئەڵمانیا دەست پێ کرد. ئەوە بوو جەنگی جیھانی دووەم دەستی پێ کرد. ئەڵمانیا و پشتیوانەکانی، ھێزەکانی تەوەر و فەڕەنسا و بەڕیتانیا ھێزی ھاوپەیمانان بوون. لە سێ ساڵدا ھێزەکانی تەوەر زۆرینەی بەشەکانی ئەوروپا و ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و باکوری ئەفریقایان داگیر کرد بەڵام لە ساڵی ١٩٤٢ بەدواوە ھاوپەیمانەکان دەستیان کرد بە وەرگرتنەوەی وڵاتە داگیرکراوەکان و لە ١٩٤٥ دا ئەڵمانیا لە ھەموو لاوە دەوری گیرابوو و لە کاتی گرتنی شاری بەرلین ھیتلەر بە فیشەکێک خۆی کوشت. ئەو شەڕە کوژراو و بریندارێکی زۆری لێ کەوتەوە. زۆرترین ژمارەی کوژراوەکان کۆشتنی بە کۆمەڵی جووەکان دەزانن کە تێیدا نزیکی ٦ ملیۆن کەس کوژران و سووتێنران. ئەو ڕووداوە بە جینۆسایدی ھۆڵۆکۆست ناو دەبەن، هەرچەند بەڵگەی بەهێز بەردەستن کە ئەوە چەواشەکارییەکە لەلایەن جووەکان.[4]