ھێما
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێما شت، وێنە، وشەی نووسراو، دەنگ یان نیشانەیەکی تایبەتە کە نوێنەرایەتیی شتێکیتر دەکات. ھەڵبژاردنی ھێما بۆ شتێک زۆرتر لەبەر لێکچوویییە و ھەندێجاریش بە پێکھاتە. بۆ نموونە، لەوانەیە ھەشتگۆشەیەکی سوور ھێمای "ڕاوەستان" بێت؛ یان لەسەر نەخشەکان، دوو شمشێری یەکبـڕ ھێمای مەیدانێکی جەنگ و پێکدادان بێت؛ یان لە بیرکاریدا سیستەمە ژمارەیییەکان ھێمای ژمارەکانن. لە ھەموو زمانەکاندا ھێما ھەیە. تەنانەت ناوی مرۆڤەکانیش ھێمایە. ناوی "ئازا" ھێمایەکە نوێنەرایەتیی کەسێک دەکات.