گەلەستێرە
From Wikipedia, the free encyclopedia
گەلەستێرە یان گالاکسی (بە ئینگلیزی: Galaxy) بریتییە لەو کۆمەڵە گەورەیەی کە پێکھاتوون لە ملیۆنان ئەستێرە، تۆز و گازەکان. گەلەستێرەکان لە قەبارە و شێوەدا جیاوازن، گەورەترین گەلەستێرە پێکھاتووە لە تریلیۆنێک ئەستێرە. لە ڕاستیدا زانایانی گەردوون ناتوانن ئەستێرەکان ھەژمار بکەن، بەڵام دەیخەمڵێنن کە گەلەستێرەیەک چەند ئەستێرە بە ئەندازەی قەبارەی خۆر دەتوانێت لەخۆ بگرێت، پاش لێکۆڵینەوە لەسەر قەبارە و درەوشانەوەیان. تا ئێستا ١٧٠ ملیار گەلەستێرە ھەن لە گەردوونی ھەژمارکراودا. خۆر یەکێکە لە ئەستێرەکانی گەلەستێرەی ڕێگای شیری. قەبارەی ڕێگای شیری بە ١٠٠٬٠٠٠ ساڵی تیشکی مەزەندە کراوە.