ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕ
From Wikipedia, the free encyclopedia
مافی بەکارھێنەریی پاسدانی خۆگەڕ بۆ کەمکردنەوەی کاروباری پاسدانی پەڕە نوێکانە و دەبێتە ھۆی نیشانکردنی خۆگەڕی ئەو پەڕانەی بەکارھێنەرانی پاسدەری خۆگەڕ دروستی دەکەن. ئەمە یانی بەکارھێنەر جێگای متمانەیە کە بابەتی نابەجێ و نەگونجاو پێشکێش ناکات یان بە دەربڕینێکی تر، بەکارھێنەرێکی بابەتێکی نوێ پێشکێش دەکا، بابەتەکەی زۆر جاران ئەوەندە باش ھەیە ھەتا ھەموو ئەوانەی کە دوایی دروستی دەکا پەسند بکرێ.
ئەمە پەڕەیەکی زانیارییە کە كۆدەنگیی دەستکاریکردنی کۆمەڵگەکە ڕوون دەکاتەوە لەسەر یەکێک یان زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەمە یەکێک نییە لە سیاسەتە فەرمییەکانی ویکیپیدیا. |
بەڕێوەبەران دەتوانن ئەم مافە بە بۆچۆنی خۆیان بدەن بە بەکارھێنەرانی جێباوەڕ کە بە شێوەی ئاسایی وتار دروست دەکەن و نیشانیان داوە لەگەڵ سیاسەت و ڕێساکانی ویکپیدیا ئاشنان، بەتایبەت لەگەل ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان، مافی لەبەرگرتنەوە، سەلماندنیبوون و بایەخداری. ستانداری پێشنیارکراو دروستکردنی ٢٥ وتاری بایەخدارە، بەبێ لەخۆگرتنەوەی پەڕەکانی ڕەوانەکەر یان ڕوونکردنەوە. ئەم مافە بە شێوەی ئاسایی نادرێتە بەکارھێنەرانی نوێ، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ژمارەی ئەو وتارانەی دروستیان کردووە.
بەڕێوەبەران پێویست نییە ئەم مافە بۆ خۆیان یان بەڕێوەبەرانی تر داخواز بکەن یان زیاد بکەن؛ چون بۆخۆی وەک بەشێک لە ئامرازەکانی بەڕێوەبەرایەتی پێیان دەدرێ. ھەر ئێستا ٨ بەڕێوەبەر و ٦١ بەکارھێنەر (سەرجەم ٦٩) خاوەنی ئەم مافەن.