ویکیپیدیا:توینکڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
توینکڵ ئامرازێکی ویکیپیدیای بەناوبانگە کە کارئاسانی بۆ بەکارھێنەرە خۆبەخۆ پەسەندکراوەکان دەکات لە بەکارھێنانی ویکیپیدیا، بە تایبەت دیاریکردن و گەڕاندنەوەی خراپکاری و دەستکارییە ڕووخێنەرەکان. توینکڵ سێ جۆر ھەڵبژاردەی گەڕاندنەوە بە بەکارھێنەر دەدات لەگەڵ چەند ئامرازێکی بەسوودی وەک سڕینەوەی خێرا، سڕینەوەی بەکۆمەڵ، پاراستنی بەکۆمەڵ، بەستەرشکێن، سکاڵاکەر، پێشنیاری سڕینەوە، ئاگادارکردنەوەی بەکارھێنەران بە چەندین داڕێژەی جۆراوجۆر و دانانی تاگی ھەمەجۆر لەسەر پەڕەکان.
ئاگاداری: تۆ بەرپرسیارێتی تەواو دەگریتە ئەستۆ بە بەکارھێنانی توینکڵ. دەبێت لە سیاسەتەکان و ڕێساکان تێبگەیت و ئەم ئامرازە بەپێی ئەم سیاسەتانە بەکارببەیت، گەر وا نەکەیت لەوانەیە بەربەست بکرێیت. |
توینکڵ سڕینەوەی خێرا ئاسان دەکات بە بەکارھێنانی داڕێژەکانی سڕینەوەی خێرا و چەندین کار ئاسانی تریش دەکات لە چالاکییە جۆراوجۆرەکانی تر. لە پاڵ ئەوانەش دا، یارمەتی بەڕێوەبەران دەدات کە ئەرکەکانیان بە ئاسانی جێبەجێ بکەن. ئەو بەکارھێنەرانەی کە ھەژمارەکانیان زۆر نوێیە ناتوانن توینکڵ بەکاربێنن، ئەمە لەبەر پاراستنی ویکیپیدیایە تا ئەگەر ھاتوو بەکارھێنەرەکە خراپکار بوو، پێش توانینی بەکارھێنانی ئامرازەکە، بەربەست بکرێت. ئەگەر ھاتوو بەکارھێنەرێک توینکڵ بۆ خراپکاری بەکار ببات، یەکسەر بەربەست دەکرێت.
ئامرازەکە بە ڕەسەنی بیرۆکەکەی لەلایەن بەکارھێنەر Aaron Schulz ھاتووە، دواتر بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ ئامرازە بەسوود و گەورەکانی تری ویکیپیدیا تێکەڵ کراوە. لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی، بارکەر و ڕاگری ئەم ئامرازە بەکارھێنەر Épineە.