ھۆش
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھۆش یانی ئاگاداری لە حاڵ و وەزعی خۆ.[1] بە واتایەکی دی، ھۆش حاڵەت یا تواناییی ئاگادار بوونە لەو شتانەی لە دەرەوە یا لە ناو زەیندا ڕوو ئەدات. ھۆش تایبەتمەندیی خاوەنبوونە زیندووکانە و لە مرۆڤدا بە بەرزترین ڕادەی خۆی ئەگات. ھیچ بوونێکی زیندوو بە قەدەر مرۆڤ ئاگای لە خۆی و دەوروبەری نییە. وەکوو حاڵەت، ھۆش ھەمان ئاگایییە، واتە ئەو بارودۆخەی کە خاوەنبوونی زیندوو لە کاتی ھەستپێکردن و دەرکپێکردن و ناسینەوە و جیاکردنەوەدا تێدایە. وەکوو توانایی، ھۆش بەو تایبەتمەندییە لە ھەندێ لە خاوەنبوونە زیندووکاندا ئاماژە ئەکا کە ڕێگەیان بۆ خۆش ئەکا لە «بوون»یان ئاگادار ببنەوە.[2]