مازەداران
From Wikipedia, the free encyclopedia
مازەداران یەکێک لە دوو لقی سەرەکی گیانەوەرانە. تایبەتمەندی مازەداران، هەبوونی پەتێکی دەماری هڵۆڵ لە پشتدا بە ناوی پشتە مازەیە (notochord). ئەم پەتە بە مێشک کۆتایی دێ. گەورەترین ژێرلقی مازەداران بڕبڕەدارەکانن ، کە ئەم گیانەوەرانە لەگەڵ ئەوانەی بەر لە خۆیان کە کۆئەندامی پەیکەریان لە دەرەوەی لەشیاندا ھەبوو جیاوازن، بە پێچەوانە ئەم کۆئەندامە لەماندا ھاتووەتە ناو لەشی گیانەوەرەکەوە.
لقی مازەداران، سێ ژێرلقی لێ دەبێتەوە:
- کلک مازەداران(Urochordata)
- سەرمازەداران (Cephalochordata)
- کاپۆڵداران (Craniata) کە مۆرەدارانیش دەگرێتەوە.