ماری کووری
From Wikipedia, the free encyclopedia
ماری کووری (بە پۆڵەندی: Maria Salomea Skłodowska-Curie) (٧ی تشرینی دووەمی ١٨٦٧ لە پۆڵەندا — ٤ی تەممووزی ١٩٣٤ لە فەڕەنسا) زانای فیزیک و کیمیا بوو.
ماری کووری | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی تشرینی دووەم١٨٦٧ |
مردن | ٤ی تەممووزی ساڵی ١٩٣٤ |
ناسراو بە ھۆی | ڕادیۆئەکتیڤیتی - پۆلۆنیوم - ڕادیومڕادیۆئەکتیڤیتی - پۆلۆنیوم - ڕادیوم |
خەڵاتەکانی | دووجارنۆبل لە فیزیک و کیمیا |
خێزان | پێری کووری (مێرد) |
واژوو |
سەرەتای ژیانی لە وارساو بووە ئەمەش تا ئەوکاتەی ماری کووری تەمەنی ٢٤ ساڵان بووە، دوایش چووەتەفەڕەنسا لەوێ ژیاوە، ماری لەتەمەنی دە ساڵانی خوشکەکەی دەمرێت کەناوی زۆفیا بوو و کاتێ تەمەنی گەیشتە دوازدە ساڵان دایکیشی دەمریت لەدوای ئەو ڕووداوانە دەچێتە پاریس لای خوشکەکەی بەمەستی تەواوکردنی خوێندنی و لەوێش نمرەکانی بەرز بوو لەوانەکانی زانست، ژنە زانای بوارەکانی فیزیک و کیمیا بوو. ماری لەگەڵ ھاوسەر (مێرد) ەکەیدا کە ناوی پیەر کووری بوو توانیان تووخمی کیمیایی پۆلۆنیۆم و ڕادیۆم بدۆزنەوە. خاتوو ماری یەکەم ژن بوو کە خەڵاتی نۆبێلی پێ بەخشراوە؛ و تەنھا ژنێکە لە دوو بوواری جیاوازدا و تەنھا کەسێکیشە لە دوو بواری زانستیدا خەڵاتی نۆبڵی بەدەست ھێناوە. خەڵاتەکانیشی لە ساڵی ١٩٠٣ خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیای وەرگرت و لە ساڵی ١٩١١ خەڵاتی نۆبڵ لە کیمیای وەرگرتووە. ماری کووری لە ٤ی تەممووزی ساڵی ١٩٣٤ دا بە نەخۆشی شێرپەنجە لەتەمەنی ٦٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. یەکێکی تر لە دەستکەوتەکانی لە بواری توێژینەوەکانیدا زاراوەی (ڕادییۆئاکتیڤیتی) ە کە ئەو بۆ یەکەمجار بەکاری ھێناوە.
ماری ساڵۆمەیا سکڵۆدۆسکا کیوری (٧ی تشرینی دووەمی ١٨٦٧–٤ی تەممووزی ١٩٣٤) فیزیاوان و کیمیاگەری بەرەچەڵەک پۆڵەندی و ھاوڵاتی فەڕەنسا بوو کە توێژینەوەی پێشەنگی لەسەر تیشکی ناووەکی ئەنجامدا. ئەو یەکەم ژن بوو خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە، ھەروەک یەکەم کەس و تاکە ژنە کە دوو جار خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە و، تاکە کەسە کە خەڵاتی نۆبڵ لە دوو زانستی جیاواز وەربگرێت. ئەو بەشێکە لە میراتی خێزانی کیوری کە خاوەنی پێنج خەڵاتی نۆبڵن. ھەروەھا یەکەم ژن بوو کە ببێت بە پرۆفیسۆر لە زانکۆی پاریس. لە ١٩٩٥ بوو بە یەکەم ژن کە لاشەکەی لە گۆڕی پێشووی بگوازرێتەوەو لە گۆڕێکی تایبەت بە خۆی بنێژرێت لەسەر بنەمای تواناکانی لە گۆڕستانی (پێنثیۆن) ی مەزنان لە پاریس.