سستیی گورچیلە
From Wikipedia, the free encyclopedia
سستیی گورچیلە یان لە کار کەوتنی گورچیلە (بە ئینگلیزی: Renal Failure) حاڵەتێکە کە گورچیلە ناتوانێت کردەی پاڵاوتن و فرمانە ئاساییەکانی خۆی بە جێ بھێنێت. دوو جۆری سەرەکی ھەیە ئەوانیش: کتوپڕ (تیژ) زیان پێگەیشتنی گورچیلە (ئەکیووت ڕێناڵ ئینجری) کە زۆر جار چاک ئەبێتەوە ئەگەر چارەسەری باش بە کاربھێنرێ و نەخۆشی گورچیلەی درێژخایەن (کڕۆنیک ڕێنال دیسیز) کە زۆر جار چاک نابێتەوە. ھەر دوو حاڵەتەکەش چەند ھۆکاریکیان ھەیە. سستیی گورچیلە بە زۆری دیاری دەکرێت بە کەمبوونەوی ڕێژەی پاڵاوتنی گورچیلۆکە (glomerular filtration rate)، ئەویش ئەو ڕیژەیەیە کە خوێن ئەپاڵێورێ لە گڵۆڵە لە (توورەکەی بۆمان) ک پێکەوە بە (گۆی ماڵپێچی) دەناسرێن، کە یەکەی پاڵاوتنی خوێنن لە گورچیلە، کە ئەوەش دیاری دەکرێت بە کەمبوونەوە یان نەمانی بەرھەم ھێنانی میز، یان بە تێبینی کردنی پاشماوە زیان بەخشەکانی وەکو (کریاتینین، یۆریا) لە خوێندا. بە پێی ھۆکارەکەی ھەندێ جار دەبێتە ھۆی تێبینی کردنی خوێن لە میزدا ھیماتۆیوریا یان پرۆتینی زیاد لە میزدا پرۆتینۆیوریا. لە سستیی گورچیلەدا لەوانەیە ھەندێ کێشەی وەکوو زیادبوونی شلەی لەش (کە دەبێتە ھۆی پەنەمان)، و زیادبوونی ڕێژەی ترشی و پۆتاسیۆم و فۆسفات، و کەمبوونی ڕێژەی کالسیۆم و لە قۆناغە کۆتاییەکاندا تووشبونی کەم خوێنی (ئەنێمیا)، درێژە کێشانی نەخۆشیەکانی گورچیلە ڕەنگە ببێتە ھۆی ئەگەری تووشبون بە نەخۆشیەکانی دڵ.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |