زەڕافە
From Wikipedia, the free encyclopedia
زەڕافە درێژترین گیاندارە لەسەر زەوی. بەھۆی قاچ و ملی درێژی زەڕافە زۆر بە ئاسانی دەگاتە گەڵای درەختەکان و بەئاسانی دەیانخوات ، نێرەی زەڕافە یەک مەتر لە مێی زەڕافە درێژترە، نێرەی زەڕافەش درێژییەکەی دەگاتە ٥ مەتر. زەڕافە بەپێوە دەخەوێت، بەڵام زیاتر لە ٢٠ دەقیقە ناخەوێت ، کێشی زەڕافە بەشێوەیەکی گشتی لەنێوان (٥٥٠ تا ١٨٠٠ کیلۆگرام) دایە. تەمەنیشی لەنێوان ٢٥ تا ٣٠ ساڵدایە، ماوەی ئاوسی زەڕافە ٤٢٠ تا ٤٥٠ ڕۆژە و ھەرجارەی کە دەزێ یەک بێچووی دەبێت کە درێژییەکەی ٢ مەترە. زەڕافە دەتوانێت لە یەک کاتژمێردا ٤٥ کیلۆمەتر ببڕێت.
زانیاریی خێرا زەڕافە, ناوی پۆلێنکردن ...
زەڕافە | |
---|---|
ناوی پۆلێنکردن | Giraffa |
پلەی پۆلێنکردن | جنس (ژینناسی) |
پۆلێنکردنی باوان | Giraffina |
جۆری پۆلێنکردن | Cervus camelopardalis |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١١٦١٠٠٠٠ years BCE |
Habitat | ساڤانا، woodland |
دایخە