کوڕەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھاوڕێکان (بە ئینگلیزی: The Boys) زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکی سووپەرھیرۆی ئەمریکییە، کە لەلایەن ئێریک کریپکەوە بۆ خزمەتگوزاری پەخشی ڤیدیۆی ئەمازۆن پرایم دروست کراوە. ئەم زنجیرەیە لەسەر بنەمای کتێبی کۆمیک بە ھەمان ناو کە لەلایەن گارس ئینیس و داریک ڕۆبەرتسۆنەوە نووسراوە، کە لە سەرەتادا لەلایەن کۆمپانیای دی سی کۆمیکسەوە بڵاوکراوەتەوە. لەو کۆمەڵە ئەکتەرەدا کە پێکھاتبوون لە کارڵ ئۆربان، جاک کواید، لاز ئەلۆنسۆ، تۆمەر کاپۆن و کارێن فۆکوھارا، ئەنتۆنی ستار، ئێرین مۆریارتی، دۆمینیک مەکئێلیگۆت، چەیس کراوفۆرد، جێسی ئاشەر و ناتان میچڵ وەک ئەندامانی پاڵەوانی سەرەکی «حەوت».
کوڕەکان | |
---|---|
سەرناو | The Boys |
ناونراوە لەدوای | The Boys |
لەسەر بنچینەی | دەستەی ھاوڕێکان (کۆمیک) |
چەشن | action television series، television series based on comic book series، comedy television program، crime television series |
پەخشکەری ڕەسەن | ئەمازۆن ڤیدیۆ |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | ئینگلیزی |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ |
دەرھێنەر | ئێریک کرێپک |
سیناریۆنووس | ئێریک کرێپک |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکار | ئانێ کۆفێڵ ساوندەرز، ئیڤان گۆڵدبێرگ، نێڵ مۆریز، سێت ڕۆگن، فیلیپ سگریچیا |
ئاوازدانەر | Christopher Lennertz |
بەرھەمھێنەر | ئێریک کرێپک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | سۆنی پیکچەرز تەلەڤیژن، ستۆدیۆکانی ئەمازۆن، پۆینت گرەی پیکچەرز، ئۆرجیناڵ فیلم |
دابەشکەر | ئەمازۆن ڤیدیۆ |
شوێنی گێڕانەوە | تۆرنتۆ |
شوێنی وێنەگرتن | تۆرنتۆ |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
خەڵاتەکان | British Fantasy Award، Saturn Award، Saturn Award، خەڵاتی ساتیلایت |
پێڕستی ئەڵقەکان | list of The Boys episodes |
چەشنی بڵاوکردنەوە | ڤیدیۆ بەپێی داواکاری |
وێبگە | https://www.primevideo.com/detail/0KRGHGZCHKS920ZQGY5LBRF7MA |
Has spin-off | دەستەی ھاوڕێکان: شەیتان، جێن ڤی |
یەکەم وەرزی فیلمی ھاورێکان لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٩ لە ھەشت ئەڵقەدا بۆ یەکەمجار نمایشکرا، وەرزی دووەم لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ پەخشکرا، وەرزی سێیەمیش لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ پەخشکرا، ئەم زنجیرەیە بۆ وەرزی چوارەم لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢ نوێکرایەوە. ئەم زنجیرەیە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە بەھۆی نووسین و چیرۆک و نوکتە و نواندنییەوە ستایش کراوەو بۆ شەش خەڵاتی ئێمی پاڵێوراوە.