دۆڵی عەرەبە
دۆڵێکی بیابانی لە ئوردن / From Wikipedia, the free encyclopedia
لەگەڵ دۆڵی عەرەبە (میسر) لێت تێک نەچێت.
دۆڵی عەرەبە (بە عیبری: הערבה بە واتای «وشک و دێمەکار») دۆڵێکە، وەک بەشێک لە دۆڵی سەدعی مەزن. دەکەوێتە نێوان دەریای مردوو و کەنداوی عەقەبە.
لە دۆڵەکە ڕێککەوتنامەیەک مۆرکرا بە ناوی ڕێککەوتنامەی دۆڵی عەرەبە لەنێوان ئوردەن و ئیسرائیل لە تشرینی یەکەمی ١٩٩٤.
لەڕووی کارگێڕییەوە قەزای دۆڵی عەرەبە سەر بە پاڕێزگای عەقەبەیە، ژمارەی دانیشتوانی ١٥ ھەزار کەسە. دابەشبوونە بەسەر گوند و ئاواییەکانی، گرنگترینیان شارەدێی ڕیشەیە کە مەڵبەندی قەزاکەیە، لەگەڵ ئاواییەکانی قەریقرە و بیر و مەزکور.