تەلیسکۆپی بۆشاییی ھەبڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەلیسکۆپی بۆشاییی ھەبڵ (بە ئینگلیزی: Hubble Space Telescope) (کورتکراوە: HST) یەکەم تەلیسکۆپی ئاسمانییە کە بە دەوری گۆی زەویدا دەخولێتەوە. کە ڕوونترین و باشترین وێنەی گەردونی پێشکەش بە گەردوونناسان کردووە، چونکە پێشتر زاناکان لەسەر زەوییەوە و لە ڕێگەی تەلیسکۆپەکانی سەر زەوییەوە نەیان دەتوانی وێنەیەکی ڕوون و ئاشکرای گەردوونیان دەستبکەوێت چونکە بەرگەھەوای سەر زەوی پڕ لە تەپوتۆز و خۆڵە کە ڕێگر بوو لە بەردەم دەرئەنجامەکانیاندا.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠١٧) |
کارەکانی ئەم پڕۆژەیە ساڵی ١٩٧٧ دەستی پێکرد و لە نیسانی ساڵی ١٩٩٠ ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا. ناوی ئەم پڕۆژەیە بە ناوی گەردوونناسی بەناوبانگ ئێدوین ھابل ناونرا. وێنە نێردراوەکانی ئەم دووربینە ھاوکاری گەردوونناسەکانی دا بۆ تێگەشتنی زیاتری ڕاستییەکانی گەردوون و دۆزینەوەی زۆرێک لە نھێنی و نەزانراوە گەردوونییەکان و دەستنیشانکردنی تەمەنی زەوی بە دروستی کە بریتییە لە ١٣٫٧ بلیۆن ساڵ.