ئانی ھال
فیلمێکی ١٩٧٧ی دەرھێندراو لەلایەن وودی ئاڵن / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئانی ھال فیلمێکی ١٩٧٧ی کۆمێدی ئەمریکییە، لەلایەن وودی ئاڵن دەرھێنراوە. ھەروەھا سیناریۆیەکەی بەھاوبەشی وودی ئاڵن لەگەڵ مارشال بریکمەن نووسراوە. فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی چارڵز ئێچ جۆفییە، کە بەڕێوبەری کارەکانی ئاڵنە. لەفیلمەکە وودی ئاڵن بەڕۆڵی ئەلڤی سینگەر ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت، کە ناوبراو ھەوڵدەدات ئەو ھۆکارانە بدۆزێتەوە کە شکستی بەچیڕۆکی خۆشەویستییەکەی ھێنا لەگەڵ ئانی ھاڵ کە ئەویش لەلایەن دیان کیتن ڕۆڵی سەرەکی دەگێردرێت.
ئانی ھال | |
---|---|
دەرھێنەر | وودی ئاڵن |
بەرھەمھێنەر | چارڵز ئێچ جۆفییەی |
نووسەر |
|
ئەکتەران |
|
وێنەگری سینەمایی | گۆردن ویلز |
مۆنتاژ | ڕاڵف ڕۆسێنبلوم |
بڵاوکردنەوە | یونایتد ئارتیستس |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ٩٣ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٤ میلیۆن دۆلار |
داھات | $٣٨٫٣ میلیۆن[1] |
قۆناغی وێنەگرتنی فۆتۆگرافی لە ١٩ی ئایاری ١٩٧٦ دەستیپێکرد، قۆناغی وێنەگرتنی فیلمەکەش دە مانگی خایاند. شارەزایانی سینەما تێبینی بەکارھێنانی چەند کەرەستەیەکیان کرد لە فیلمەکە لەوانە جیاوازیکردن لەنێوان شارەکانی نیویۆرک و لۆس ئەنجەلس، ھاوکێشەکانی جیاوازی ھەستی سێکس لەنێوان ڕەگەزە جیاوازەکان، پشاندانی شوناسی جوولەکە، نیشاندانی سایکۆئانالیز و مۆدێرنیزم.
ئانی ھال لە ئازاری ١٩٧٧، لە فیستیڤاڵی فیلمی لۆس ئەنجەلەس نمایشکرا، ئەمەش پێش نمایشکردنی فیلمەکەبوو لە ھۆڵەکانی سینەما لە ڕۆژی ٢٠ی نیسانی ١٩٧٧. فیلمەکە ستایشکرا، لەگەڵ ئەوەش بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلم، لەپاڵ ئەوەش بووە براوەی سێ خەڵاتی دیکە لە خەڵاتەکانی ئۆسکار (دووانیان بۆ ئاڵن بوو، یەکێکیان وەک دەرھێنەر ئەوەی تریش بەھاوبەشی لەگەڵ مارشال بریکمەن بۆ باشترین سیناریۆ)، ھەروەھا خەڵاتێکی دیکەش بۆ باشترین کچەئەکتەر بۆ دیان کیتن. فیلمەکە چوار خەڵاتی لە خەڵاتەکانی بافتا و خەڵاتێکیش لە گۆڵدن گلۆب بەدەستھێنا، خەڵاتەکەی گۆڵدن گلۆب بۆ دیان کیتن بوو. فیلمەکە توانی ٣٨٬٢٥١٬٤٢٥ دۆلار کۆبکاتەوە لە باکووری ئەمریکا، ئەمەش چوارەم پڕداھاتترین فیلمی ئاڵن بوو کەبەبێ ھاوتاکردنی داھات ئەو پلەیە وەربگرێت.
فیلمی ئانی ھال پلەی ٣١ەمینی لە پێرستی گەورەترین فیلمەکانی سینەمای ئەمریکی پێدرا، لەناویشیاندا پلەی چوارەمینی لەلیستی فیلمە کۆمێدییەکان وەرگرت، ھەروەھا پلەی ٢٨ەمین لەکۆی ١٠٠ فیلمی گاڵتەئامێز وەرگرت. ڕۆجەرت ئێبەرت لەبارەی فیلمەکەوە وتی، «زۆر بەئاسانی ئەو فیلمە دڵخوازترین فیلمی وودڵی ئاڵانە لای ھەمووان».[2] سیناریۆی فیلمەکە ناوی لە لیستی ١٠١ گاڵتەئامێزترین سیناریۆ لەلایەن نووسەرانی گیلدی ئەمریکی ھەژمارکرا.[3] لە ساڵی ١٩٩٢، کتێبخانەی کۆنگەرەی ئەمریکا، فیلمەکە ھەڵبژارد لە ناو لیستی تۆماری نیشتمانی فیلمەکان بەوەی فیلمێکە کە «کەلتوور، مێژوو و بایەخداری» لە خۆدەگرێت.[4]