یەکەم جەنگی خاچھەڵگران
یەکەم جەنگی زنجیرە جەنگە خاچھەڵگرەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
یەکەم جەنگی خاچھەڵگرانە (١٠٩٦–١٠٩٩) بە یەکەم جەنگی زنجیرە جەنگە خاچھەڵگرەکان دادەنرێت، کە لە دوای فەرمانی پاپا ئۆربانی دووەم بۆ وەرگرتنەوەی خاکی پیرۆز دەستیپێکردووە، لە کاتی ئەنجومەنی کلێرمۆنت لە ساڵی ١٠٩٥ی زایینی. ئەم ھەڵمەتە بووە ھۆی گرتنی نیقایا و ئەنتاکیا و ئورشەلیم و بەشێک لە ئەنادۆڵ و کەناری ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوین و ئەو سوپایە موسڵمانانەی کە لەلایەن سەلجوقەکانی ڕۆما و ئەتابەگە تورکەکانیی شام و وڵاتی فاتیمییەوە نێردرابوون، ھەموویان دۆڕان. دوای ئەوەی بەشێکی زۆری خاکی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی لە ئەنادۆڵ وردە وردە لەلایەن وڵاتە سەلجووقییەکاندا گیرا دوای شەڕی مێلازگێرد (١٠٧١ز)، پاپا ئۆربانی دووەم داوای ناردنی ھێزێکی سەربازی کرد بۆ یارمەتیدانی ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتین و پێشنیاری گەمارۆدانی شارەکانی نیقایا و ئەنتاکیای کرد کە تازە گیرابوو.
یەکەم جەنگی خاچھەڵگران | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە لە جەنگە خاچھەڵگرییەکان | |||||||||
وێنەیەکی پیتەری زاھید لە کاتی جەنگی خاچھەڵگری باودا | |||||||||
| |||||||||
ھێز | |||||||||
خاچھەڵگرەکان: بە ١٣٠ بۆ ١٦٠ ھەزار مەزەندە دەکرێت ٨٠ ھەزار بۆ ١٢٠ ھەزار پیادە ١٧ ھەزار بۆ ٣٠ ھەزار سوارچاک | نەزاندراو | ||||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||||
مامناوەند بۆ بەرز (خەمڵاندنەکان جیاوازن) | بەرز | ||||||||
تێبینی: ئەم جەنگە لە ساڵی ١٠٩٦ تا ١٠٩٩ی خایاندووە، و بەیەکەم جەنگی خخاچھەڵگرەکان ناودەبردرێت |
ئەم کەمپە لە وەڵامی داواکارییەک بۆ ھاوکاری سەربازی لەلایەن ئەلێکسیۆسی یەکەم ئیمپراتۆری بیزەنتینەوە کرا؛ بەڵام بەگوێرەی گێڕانەوەی گەواھیدەرەکان کە لە دوای ساڵی ١١٠٠ی زایینی نوسیویانە، پاپا لە وتارەکەیدا لە کلیرمۆنت، جەختی لەسەر ڕزگارکردنی خاکی پیرۆز کردووەتەوە، بە باوەڕبوون بە زیارەتکردنی شوێنە پیرۆزەکان بەستووەتەوە و خاکی خاچ ھەڵگرەکانی کردووە بە پیرۆزترین شوێن لە ساڵی ١٣٩٦ی ھەتاوی ڕوانگەی خاچ ھەڵگری وەک ئامانجی کۆتایی خۆی دانا. لەم شەڕەدا دوو ھێرشی گەورە بەرەو ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کرا.
شەپۆلی یەکەم کە بە جەنگی خاچھەڵگری کۆمۆنەکان ناسرا، لە بەھاری ساڵی ١٠٩٦ و پێش ئەو ڕۆژە بەڵێندراوەی کە پاپا دانابوو ڕوویدا و لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی پیتەری زاھید سەرکردایەتی دەکرا. پیتەر توانی حەماسەتێکی زۆری ئایینی لە نێو ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی نەخوێندەوار و خەڵکی گوندنشینی باو و نەخوێندەوار و ھەروەھا ئاغا ئاست نزمەکاندا دروست بکات و ھانیان بدات کە پەیوەندییان پێوە بکات. لە ڕاینلاند، لە باکووری ئەورووپا، شوێنکەوتووانی بەو جۆش و خرۆشەوە ھێرشیان کردە سەر جوولەکەکان کە بەھۆی وتاری پیتەرەوە دروستی کرد و لە ڕێگادا بۆ ئەنادۆڵیش لەگەڵ ھەنگاری و بیزەنتییەکان لەسەر پێداویستییەکان تێکھەڵچوون. لە کۆتاییدا سوپای پیتەر و خاچھەڵگرەکانی گەرووی بۆسفۆریان بەزاند و لە مانگی تشرینی دووەم بە شێوەیەکی خراپ لەلایەن تورکەکانی ئەنادۆڵەوە شکستیان ھێنا. ھێرشی دووەم کە بە شەڕی خاچھەڵگری شازادەکان ناسراوە، بە بەراورد لەگەڵ ھێرشی خەڵکی ئاسایی زۆر باشتر ڕێکخرابوو و لە کۆتایی ھاوینی ساڵی ١٠٩٦ی زایینی دەستی پێکرد.
ھۆکاری ناونانی ئەم ھێرشە ئەوە بوو کە ژمارەیەکی زۆر لە شازادە و ئاغاکانی خاچ ھەڵگریی ئەورووپی یاوەری ئەم سوپایە بوون. ئەم سوپایە کە لە چوار سوپای بچووکتر پێکھاتبوو، لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ١٠٩٦ تا نیسانی ١٠٩٧ لە پشت دیوارەکانی قوستەنتینییە کۆبوونەوە و گەرووی بۆسفۆریان بەزاند. ئەوان ھێرشیان کردە سەر ئەنادۆڵ و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٠٩٧دا نیقایان گرت و ڕادەستی بیزەنتینییەکانیان کرد و پاشان لە دۆرلیۆم سوپای سەلجوقی ڕۆمانییەکانیان تێکشکاند. لە ساڵی ١٠٩٧دا توانیان ئەنتیکە داگیر بکەن و سوپای یاریدەدەری موسڵمانان کە لەلایەن ئەتابەکی مووسڵ و فەرمانڕەواکانی دیمەشق و حەلەبەوە ڕەوانەکرابوون، لەناوببەن. لە کۆتاییدا خاچھەڵگران لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٠٩٩ گەیشتنە ئورشەلیم و لە کاتی ھێرشەکەدا کە لە ٧ی تەممووزی ١٠٩٩ ڕوویدا، شارەکەیان کۆنترۆڵکرد و بەرگریکارانیان کۆمەڵکوژ کرد. ھەوڵە بچووکەکەی وڵاتی فاتیمییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئورشەلیم لەلایەن خاچھەڵگرەکانەوە لە شەڕی ئەشقەلۆن بەرپەرچدرایەوە. ھاوکات لەگەڵ فەتحەکانیان وڵاتی لاتینی و خاچھەڵگریان دامەزراند وەک شانشینی ئورشەلیم، کونتشی تەرابلوس، میرنشینی ئەنتیکە و کونتی ئیدێسا، ئەمەش بووە ھۆی تاریکبوونی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتین. دوای گرتنی ئورشەلیم، زۆربەی خاچھەڵگران گەڕانەوە ماڵەوە، بەمەش شانشینی خاچھەڵگران لە کاتی جەنگی خاچھەڵگری دووەم و سێیەمدا لەبەردەم موسڵمانەکاندا لاواز بوو.