یۆتۆبۆری
From Wikipedia, the free encyclopedia
یۆتۆبۆری (بە ئینگلیزی: / ɡɒθənbɜːrɡ /. بەسوێدی: Göteborg یۆتۆبۆری، خویندنەوەی [jœtɛbɔrj], دووەم گەورە شاری سوێدە وە پێنجەم گەورە شاری ئەسکەندەنافیایە، دەکەوێتە کەناراوەکانی خۆرئاوای سوێد. یۆتۆبۆری دروست کراوە لەلایەن شا گۆستاف ئەدۆڵفوس لەساڵی ١٦٢١ھەروەک چۆن لە یاداشتە پاشاییەکەی داھاتوە، یۆتۆبۆری خاوەنی گەورەترین بەندەرە لەئاستی ھەموو شارەکانی وڵاتانی ئەسکەندەنافیاوە.
گۆتنبێرگ
Göteborg | |
---|---|
City | |
ناسناوەکان:
| |
پۆتانەکان: 57°42′N 11°58′E | |
وڵات | سوێد |
پارێزگا | Västergötland and Bohuslän |
شارستان | Västra Götaland County |
شاروانی | Gothenburg Municipality |
Charter | ١٦٢١ |
ڕووبەر | |
• City | ٤٤٧٫٧٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧٢٫٨٨ میلی چوارگۆشە) |
• ئاو | ١٤٫٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٥٫٦ میلی چوارگۆشە) ٣٫٢% |
• شاری | ٢٠٣٫٦٧ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٧٨٫٦٤ میلی چوارگۆشە) |
• گەورەشار | ٣٦٩٤٫٨٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٤٢٦٫٥٩ میلی چوارگۆشە) |
بەرزایی | ١٢ مەتر (٣٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• City | ٥٧٢٬٧٧٩ |
• چڕی | ١٬٣٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٬٣٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
• شاری | ٥٨١٬٨٢١[3] |
• گەورەشار | ١٬٠١٥٬٩٧٤[4] |
سەرناوی دانیشتوو | گۆتنبێرگی |
ناوچەی کاتی | UTC+١ (کاتی ناوەندی ئەوڕوپا) |
• ھاوین (DST) | UTC+٢ (کاتەکانی ھاوینی ناوەندی ئەوڕوپا) |
پۆستاڵ کۆد | 40xxx – 41xxx – 421xx – 427xx |
کۆدی تەلەفۆن | (+٤٦) ٣١ |
وێبگە |
ژمارەی دانیشتوانەکەی ٥٤٩٧٨٩ کەسە، گەنجان زۆرینەی ئەم ژمارەیە پێک دێنن. ئەم شارە شاری خوێندکارانە کە دوو زانکۆ لەخۆدەژرێت، زانکۆی یۆتۆبۆری لەگەڵ زانکۆی کالمێرس بۆتەکنەلۆژیا، ھاوبەشگای ڤاڵڤۆ بۆ ئۆتۆمبێل بۆیەکەم جار لەم شارە دامەزرا لەساڵی ١٩٢٧. ئەم شارە فڕۆکەخانەیەکی ھەی بەناوی یۆتۆبۆری لاندڤێتتێر کە لەدوری٣٠ کم لە باشوری خۆڕھەھەڵاتی شارەکەیە، فرۆکەخانەیەکی بچوکیشی ھەبوو کە ١٥ کم لەناوشاری یۆتۆبۆری دووربوو بەڵام بەھۆی قەڕەباڵغیەوە لە ساڵی ٢٠١٥ داخرا.
ساڵانە لەم شارە میھرەجانی گەورە سازدەکرێت کە لەھیچ شارێکی تری ئەسکەندەنافیا بەوگەورەییە نناکرێت، وەک میھرەجانی یۆتۆبۆری، کە لە ناوەڕاستی یەنایەر تاوەکو ناوەڕاستی کانونی دووەمی ھەموو ساڵێک بەردەوام دەبێت، ئەم میھرەجانە بۆیەکەم جار لەساڵی ١٩٧٩ ئەنجام درا کە میھرەجانێکی سینەمایی بوو، ساڵانە زیاتر لە ١٥٥،٠٠٠ کەس بۆ ئەم میھرەجانە سەردانی ئەم شارە دەکەن،