یادگاریی کۆمەڵکووژیی جووەکانی ئەورووپا
From Wikipedia, the free encyclopedia
یادگاریی کۆمەڵکووژیی جووەکانی ئەورووپا[1] (بە بە ئەڵمانی: Denkmal für die ermordeten Juden Europas Holocaust-Mahnmal) هەروەها ناسراوە بە یادگاریی هۆلۆکۆست، یادەوەرییەکە لە بەرلین بۆ قوربانیانییە جووەکانی هۆلۆکۆکۆست، لەلایەن تەلارساز پیتەر ئایسێنمان و بۆرۆ هاپۆڵد دیزاین کراوە. لە ڕووبەری ١٩،٠٠٠ مەتر چوارگۆشە پێکهاتووە کە ٢،٧١١ بەردی کۆنکرێتی تێدایە.[2] پلانی سەرەتایی بریتی بوو لە دانانی نزیکەی ٤٠٠٠ بەرد دابنرێت، بەڵام دوای دووبارە ژماردن، ژمارەی ئەو تەختانە کە دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی بگونجێن لەگەڵ ڕووبەرەکە ئەوا بڕیاری دانانی ٢،٧١١ بەرد درا. لەم یادەوەرییە ناوی ٣ ملیۆن قوربانیی جوو نووسراوە.[3]
بیناکردنی ئەم پڕۆژەیە لە ١ی نیسانی ٢٠٠٣ دەستی پێکرد و لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤ تەواو بوو. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٠٥ کرایەوە، ئەمەش ٦٠ ساڵ دوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیھانی دووەم لە ئەورووپا بووە، و دوو ڕۆژ دواتر بۆ خەڵکی گشتیی و سەردانیکەرانی بەرلین کرایەوە. یادەوەرییەکە دەکەوێتە یەک بلۆک لە باشووری دەروازەی براندیانبێرگ، لە گەڕەکی میتە. تێچووی بنیاتنانی نزیکەی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بوو.[4]
لە کانوونی دووەمی ٢٠١٣، بلۆگەکەی Totem and Taboo کۆکراوەی وێنەکانی بڵاوکردەوە لە ئەپڵیکەیشنەکەی ھاوڕەگەزخوازان Grindr، کە لە یادەوەرییەکە گیراوە.[5] ئەو ئاراستەیە کە سەریهەڵدا بوو وەڵامی تێکەڵاوی لێکەوتەوە: لەکاتێکدا بەڕێوەبەری گشتی ئەوکاتە یۆئێل سیمکای، کە خۆی جولەکە و هاوڕەگەزخواز بوو، جەختی لەوە کردەوە کە "زۆر تووڕە بووە" کە ئەندامانی ئەپەکەی "بەشداری لە یادەوەری هۆلۆکۆستەکە بن" ، ڕەخنەی نێودەوڵەتی هەبوو لە بەکارهێنانی یادەوەرییەکە وەک پشتەوەیەکەر بۆ پێڕەوەکان، کە بە بێ ڕێز دانرا.[6][7]