ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست (بە ئینگلیزی: Otitis media) پێکدێت لە گرووپێک نەخۆشیی ھەوکردن کە توشی گوێی ناوەڕاست دەبێت.[1] یەکێک لە گرنگترینیان ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی قورس (سەخت) (AOM) ئەم نەخۆشییە خێرا نیشانەکانی دەردەکەوێت ئەویش بە گشتی بە ئازاری بەردەوامی گوێەکانە.[2] ئەم نەخۆشییە لە منداڵدا دەبێتە ھۆکاری ڕاکێشانی گوێیەکان، گریان، کەم خەوی، کەم خواردنی و ھەندێک جار لەرزی لەگەڵ دەبێت.[3] جۆرەکەی تری ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست بە جەراعەتەوە (OME) بە شێوەیەکی گشتی نیشانەیان نییە،[2] ئەم جۆرە بەڵام ھەندێک جار بە کەمی ھەست بە بوونی ھەڵامەتێک دەکرێت؛[4] بەوە ناسراوە کە جۆرێک لە شلەی نەگوازراوە لە ناو گوێەکان بۆ زیاتر لە سێ مانگ.[4] ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی درێژخایەن (CSOM) بریتییە لە ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست کە لە ئەنجامدا گوێەکان ڕژێنێک دەردەدەن بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ.[5] لەوانەیە لە نەخۆشی ھەوکردنی ناوەڕاستی زۆر ھاتبێت. ئازاریان کەمە یان نییە.[4]
ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست | |
---|---|
لقی | middle ear disease، inflammatory disease، نەخۆشی |
Health specialty | پزیشکی گوێ و لوت و قوڕگ |
ICD-9-CM | 382.9 |
ICPC 2 ID | H71 |
ناسنامەی زاراوەی NCI | C34885 |
ھەرسی جۆرەکەی ھەوکردنی گوێی ناوەراست بۆی ھەیە لەگەڵیا ھەستی بیستن کەم بکاتەوە یان لەدەستی بدات.[1][2] لەدەستدانی ھەستی بیستن لە (OME) لەبەر ھۆکاری سروشتی نەخۆشییەکەیە کە بەردەوامییە. کە کاردەکاتە سەر توانای فێربوونی منداڵەکە.[4]
جۆری (AOM) دەکرێت لە منداڵییەوە زکماکی ھەیبێت لەگەڵ کێشە لە سیستەمی بەرگری کەسەکە.[4] لەوەیە بەکتریا یان ڤایرۆسیش کاریگەری ھەبێت.[4] جگەرەکێشان و بەکارھێنانی یارییەکانی منداڵان و دایەنگە کاریگەری خراپیان دەبێت بۆ ئەم نەخۆشییە. بەزۆری لەوانەدا دەردەکەوێت کێشەی لێو یان دەممیان ھەیە وەک نەخۆشی دەمی کەروێشکی یان ئەوانەی نەخۆسی داونیان ھەیە.[6] (OME) بەشێوەیەکی دووبارە لەدوای (AOM) دێت و لەوانەشە پەیوەندی ھەبێت بە ھەوکردنی سییەکان بەشی سەرەوە یان ھۆکارەکانی تری وەک جگەرە کێشان یان حەساسییەت.[2][4] سەیرکردنی کەناڵەکانی ناو گوێ بەیەکێک لە ڕێگاکانی سەرەکی دادەنرێت بۆ دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە.[7] نیشانەکانی (AOM) گەورەبوونی پەردەی گوێی دەرەوە لەکاتی ھەڵکشان ھەوا.[3][8] ھەروەھا دەردانی شلە کە پەیوەندی نەبێت بە ھەوکردنی گوێ دەرەوە ھۆکارێکە بۆ ناساندنی ئەم نەخۆشییە.[3]
زۆر ھۆکار ھەیە کە ئەگەری توشبونی ئەم نەخۆشییە کەم دەکاتەوە ئەوانیش توشنەبوونی بە نەخۆشی ئەنفلوەنزا و شیردانی سروشتی، دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان ئازارشکێنەکان گرنگن[3] بۆ بەکارھێنایان لە حاڵەتی AOM دا وەکو پاراسیتامۆڵ ئسیتامینۆفین یان ئیبۆپۆرفین یان قەترەی گوێ وەک بێنزۆکایین یان ئەو قەترانەی کە ئۆپێۆدیسیان تیادایە لە AOM دا وەرگرتنی دەرمانەکانی دژە ھەوکردن دەبێتە ھۆی چاکبونەوەی خێراتر بەڵام کاریگەریی لاوەکیان دەبێت.[9] پاشان دژە بەکتریاکان پێشنیار دەکرێت بۆ ئەوانەی کە نەخۆشییەکەیان سەختە یان لە دوو ساڵ تەمەنیان کەمترە.[8] بۆ ئەوانەی کە بە ئاسانی ئەم نەخۆشییە دەگرن پێشنیاری دژە بەکتریا دەکرێت تەنھا لەو کاتەی کە چاکنابنەوە لە دوای دوو یان سێ ڕۆژ دژە بەکتریای یەکەم ئەمۆکسیسلین.[3][8] لەوانەی کە زۆر جار توشی ئەم نەخۆشییە دەبن دەبێتە ھۆکاری … لە زۆر بەکارھێنانیان لە مندالاندا کە توشی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست دەبن لەگەڵ جەراعەت دژە بەکتریاکان دەبێتە ھۆکاری زیادکردنی نیشانەکان ھەندێک جار زەحیری (ئیسھالی) و ڕشانەوە و سوورھەڵگەرانی پێست ڕوودەدات.[10]
جۆری AOM لە جیھاندا توشی بە نزیکی ١١٪ خەڵک دەبێت (٣٢٥ تاوەکو ٧١٠ ملیۆن حاڵەت)[11][12] نیوەی حاڵەتەکان لە منداڵانن کە تەمەنیان لە پێنج ساڵ کەمترە و زیاترینیان لە کوڕدایە.[11][4] بە نزیکی ٤٫٨٪ یان ٣١ ملێۆن لە توشبوان بەم نەخۆشییە توشی نەخۆشی ھەوکردنی گوێی ناوەڕاستی درێژخایەن دەبن.[11] مەزەندە دەکرێت ئەوانەی توشی نەخۆشی جۆری CSOM بە نزیکی ٦٥–٣٣٠ ملیۆن کەسن.[13] ٨٠٪ ئەوانەی توشی نەخۆشی OME دەبن لە منداڵاندا تەمەنیان لە دە ساڵ کەمترە.[4] ھەوکردنی گوێی ناوەڕاست بووەتە ھۆی مردنی ٣٢٠٠ لە ساڵی ٢٠١٥ ئەمەش کەم بووەتەوە بە بەراورد لە ساڵی ١٩٩٠ کە ٤٩٠٠ حاڵەتی مردن ھەبوون.[14][15]