ھەزار و یەک شەو
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھەزار و یەک شەوە (بە عەرەبی: أَلْفُ لَيْلَةٍ وَلَيْلَةٌ[1]) کۆکراوەیەکی چیرۆکی فۆلکلۆریی ڕۆژھەڵاتی ناوینە کە لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا بە زمانی عەرەبی کۆکراونەتەوە.
زانیاریی خێرا زمان, چەشن ...
زمان | عەرەبی |
---|---|
چەشن | چیرۆکی فۆلکلۆر |
Text | ھەزار و یەک شەو at Wikisource |
دایخە
کتێبەکە لەلایەن چەندان نووسەر و وەرگێڕ و دانای ڕۆژھەڵات، ناوەڕاست و باشووری ئاسیا و باکووری ئەفریقادا کۆکراونەتەوە. ھەندێک لە چیرۆکەکان دەگەڕێنەوە بۆ وێژە و چیرۆکی فۆلکلۆریی سەردەمی کۆنی عەرەبی، میسڕی، ھیندی، فارسی، و مێزۆپۆتامیایی.[2] ھەندێکیشیان لە بنەڕەتدا چیرۆکی فۆلکلۆریی سەردەمی عەبباسی و مەمالیکەکانن، لەکاتێکدا ئەوانی دیکە، بە ئەگەری زۆرەوە لە کتێبی فارسیی «هزار افسان»ی سەردەمی پەھلەوییەوە وەرگیراوە، کە بەزۆری لەسەر کەرەستەی ھیندی بونیادنراوە.[3]