ھێڵی ئاسمانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێڵی ئاسمانی (بە ئینگلیزی: Airline) کۆمپانیایەکە کە خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی دابین دەکات بۆ گەشتیاران و بارھەڵگرەکان. ھێڵە ئاسمانییەکان فڕۆکە بەکاردێنن بۆ دابینکردنی ئەم خزمەتانە. بەگشتی، کۆمپانیاکانی ھێڵی ئاسمانی بە بڕوانامە یان مۆڵەتێکی ھەوایی ناسراون کە لەلایەن دامەزراوەی فڕۆکەوانیی حکومییەوە دەرچووە. ھێڵە ئاسمانییەکان لەوانەیە کارپێکەری چارتێر (بە ئینگلیزی: Air charter) بن. چارتێر مانای ئەوەیە کە هەموو بلیتەکان و کورسیەکانی یەک فڕۆکە بە یەک جار بە کۆمپانیاکانی تر دەفرۆشن یان کرێ دەدەن و جیا جیا نایفرۆشن. [1]
ھێڵە ئاسمانییەکان زۆربەی کات گرووپێکی پیشەسازین کە گەشتیارەکان یان بارەکان دەگوازنەوە و زۆربەی کات گەشتی ئاسمانی بە شوێنە جۆراوجۆرەکانیان بە شێوەیەکی سیستەماتیک دەفرۆشن یان پەیمانەکان بە شێوەی چارتر دابەش دەکەن لە نێوان ئاژانسەکانی ھێڵی ئاسمانی دیکە بۆ دروستکردنی گەشتی ناوخۆیی و بیانی.[2]