ھێنری دەیڤید سۆرۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێنری دەیڤید سۆرۆ (بە ئینگلیزی: Henry David Thoreau) فەیلەسۆف، شاعیر، نووسەر و مێژوونووسی سەدەی نۆزدەھەمی ئەمریکایە. ڕەنگە بەناوبانگترین کتێبی سۆرۆ واڵدەن بێت کە لە ماوەی دوو ساڵ ژیانی دوور لە شارستانییەتدا نووسیویەتی. سۆرۆ دەکەوێتە قوتابخانەی ترانسێندێنتاڵیزمەوە، کە ھاوڕێکەی واتە راڵف واڵدۆ ئێمەرسۆن ڕێبەرایەتیی کردووە. ھەروەھا لە ماوەی ژیانیدا یەکێک لەوانە بووە کە دژایەتیی فەرھەنگی کۆیلەیی کردووە لە ئەمریکادا.