ھێزە چەکدارەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێزە چەکدارەکان ھێزێکی یەک وڵات، ڕێکخراو و ھێزی ھێرشکەر و بەرگریکەرن کە لە لایەن دەوڵەت پشتیوانیان لێ دەکرێ. ئەو ھێزانە وەدی ھاتوون تا سیاسەتی ناوەخۆ و دەرەوەی چینی باڵادەستی وڵاتەکەیان بەروە پێش بەرن و بەرانبەر ھێرشکەرانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و بێگانە بەرگریان لێ بکەن.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
لە ھەندێک وڵات ئەو ھێزانەی وەک ھێزە سەربازیەکانن (ھێزە نیمچە سەربازیەکان) ھەر لەگەڵ ھێزە چەکدارەکان ھەژمار کراون.
بە خوێندنی کردار و ئەرکی ھێزە چەکدارەکان (زانستی سەربازی) دەوترێ. بە شێوەیەکی گشتی ئەو زانستە وێڕای سەرنج دان بۆ ھێرش کردن و بەرگری سێ بەشە:
- ستراتێژی، پلان
- ھونەری کردەوە و ئۆپەراسیۆن
- تەکنیکی شەڕ
ھەرسێک بەش چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە ھێز بۆ گەیشتن بە ئامانجی باش تاوتوێ دەکەن.