ھێزی دەریایی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێزی دەریایی بە بەشێک لە پەیەکەری ھێزی سەربازی وڵاتان دەوترێ کە ئەرکی شەڕ و بەرگری و خزمەت لەسەر ئاویان بە ئەستۆیە، ھێزی دەریایی زۆرتر لە کەشتییە جەنگییەکان، ژێر دەریایی، کەشتی فڕۆکە ھەڵگر (ناو) پێک ھاتوە.
ھەندێ وڵات ھەن کە ھێزی دەریاییان نییە و ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر ھەڵکەوتەی جوگرافی ئەو وڵاتە کە لەوانەی لە ھێچ لایەکەوە سنووری ئاوی و دەریایی نەبێت و ھەروەھا دەریاچەی گەورەی لە ناوخۆ دا نەبێ.