ھێرشی ئاسمانیی ٢٠٢٠ی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی بەغدا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێرشی ئاسمانیی ساڵی ٢٠٢٠ی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پاشی ململانێیەکی زۆری نێوانی وڵاتی ئێران و ئەمریکا لە بوارەکانی سەربازی و سیاسی، ئەمریکا بڕیاری ھێرشکردنە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی قاسم سولەیمانی بدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا. لە سەرەتای ڕێکەوتی ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەمریکا ھێرشەکەی ئەنجامدا و ژەنەراڵی ئێرانی، قاسم سولەیمانی و ١٢ کەسی یاوەری لە ناویاندا جێگری فەرماندەی گشتی ھێزەکانی حەشدی شەعبی کە ئەبوو مەھدی موھەندیس بوو کوژران.
شێوازی ئەم وتارە لەگەڵ پێوەرە فەرمییەکانی ویکیپیدیا ناگونجێت. لەوانەیە پەڕەی وتووێژ پێشنیاری گونجاوی بۆ ئەم مەبەستە لەخۆ گرتبێت. بۆ ڕێنوێنیی زیاتر بڕوانە شێوازی ستانداردی نووسینی ویکیپیدیا. |
ئەو ھێرشە لەدوای کشانەوەی ئەمریکا دێ لە رێککەوتنە ئەتۆمیەکەی کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە نێوان ئەمریکا و ئێران بە چاودێری یەکێتی ئەورووپا پەسەند کرا و ئەمریکا لە سالی ٢٠١٨ کشایەوە لێی ، وە لەدوای سەپاندانی چەندین سزای زۆر دێت لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێران، وە ئەمریکا تۆمەتباری کردبوون بە ئەنجامدانی کووشتنی ھێزەکانی ئەمریکا لە سەربازگەی کەیوان لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩