ھۆردی زێڕین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھۆردی زێڕین، دامەزرێنەرەکەی ئۆلوگ ئۆلووس بوو، لە بنەڕەتدا دامەزراوەیەکی مەنغۆلی بوو، دواتر بوو بە دامەراوەیەکی تورکی. لە سەدەی ١٣ھەم دامەزراوە و وەک بەشی باکووری ڕۆژئاوای ئیمپراتۆرییەتی مەنغۆل دەناسرا.[1][2] لەگەڵ دابەش بوونی ئیمپراتۆرییەتی مەنغۆل کەلە دوای ساڵی ١٢٥٩دا بوو، ئەم خانەیە بە شێوەیەکی دیار بوو بە خانەیەکی سەربەخۆ، ھەروەھا ناسراوە بە خانی کیپچاک یان ئۆلوسی جۆچی، و وەبە ناوێکی تر کە جێگرەوەی بوو بە ناوی کومان کیپچەک دەناسرا. دوای مردنی باتۆ خان (سەرکردەی ھۆردی زێڕین) لە ساڵی ١٢٥٥دا، بنەماڵەکەی بۆ ماوەی سەدەیەک کاریگەری ھەبوو لە گەشە سەندنی ئەم دامەزراوەیە تا ساڵی ١٣٥٩، ھەرچەندە شەڕی ناوخۆ لەنێوان بەرێوبەری ئەم خانە بەخۆوە بینی تا کۆتایی ساڵانی ١٢٩٠دا. ھێزی سەربازیی ھۆرد زیرین لە سەردەمی حوکمڕانی ئۆزبێگ خان کەلە نێوان ساڵانی (١٣١٢–١٣٤١) گەیشتە لووتکەی ھێزییەوە، ئەم سەرکردەیەی کە بووە موسوڵمان. ناوچەی ھۆردی زێڕین ڕووبەرەکەی بە درێژایی لە سیبریا و تا ئاسیای ناوەڕاست بوو و گەیشتە بەشێک لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپاکە لە ئورالەوە دەستی پێ دەکردتا دەگەیشتە دانوب لە بەری ڕۆژئاوادا، و لە دەریای ڕەشەوە بۆ دەریای قەزوین کە دەکەوێتە باشوور، لەکاتێکدا ھاوسنووری چیاکانی کەوکاس تا دەگەیشتە ناوچەکانی فەرمانرەوایی بنەماڵەی مەنغۆل کە ناسراو بوو بە ئیلخانات. لە سەرەتای دروستبوونییەوە کە لە ساڵی ١٣٥٩دا بوو، ئەم خاناتانە ڕووبەڕووی شڵەژاوی وناڕێکی و توندوتیژی شەڕی ناوخۆیی لە نێوان ھۆزەکانییەوە بووبۆوە، وەدوای لەژێر دەسەڵاتی تۆکاتامیش یەک گرتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، دوای داگیرکاریی تەمبوری لەنگ کەلە ساڵی ١٣٩٦ دامەزرێنەری ئیمپراتۆرییەتی تەمیووریدە، ھۆردەری زێڕین دابەش کرا بۆ خانی بچووکتر تاتار بەبەردەوامی لە ھێزیان لاوازو بێ دەسەڵات دەبوون. لە سەرەتای سەدەی ١٥ھەمدا، ھۆردی زێرین بەیەکجارەکی نەماو پارچە پارچە بوو. لە ساڵی ١٤٦٦دا تەنھا بە «ھۆردی مەزن» ناودەبرا. ئەم ململانێ ناوخۆییانەی ڕێگەی بە دەوڵەتە باکووری مۆسکۆڤی لەژێر دەست «تاتار یۆک» مەزنەکەی ڕووباری ئوگرا لە ساڵی ١٤٨٠ ڕزگاری بێ. خانەکانی کریمیا و کازاک دوایین پاشماوەی ھۆردی زێڕین بوون تا ساڵانی ١٧٨٣ و ١٨٤٧.
هۆردی زێڕین | |
---|---|
بە تورکی: Uluğ Ulus | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٢٤٣ |
ناو بە زمانی فەرمی | Uluğ Ulus، Олуг Олыс |
ئایین | تەنگرییەت |
زمانی فەرمی | Turki، زمانی ئویغوری، Chagatai، زمانی مۆنگۆلی، Kipchak |
کیشوەر | ئوراسیا |
وڵات | هۆردی زێڕین |
پایتەخت | Sarai، Sarai Berke، Bolğar |
پۆتانی شوێن | ٥٢°٠′٠″N ٦٠°٠′٠″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | elective monarchy، پاشایەتی |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Kurultai |
دراو | dang، pūl، som |
زمانەکان | زمانی مۆنگۆلی، Kipchak، Old Tatar، زمانی ئویغوری |
کۆتاییھاتن | ١ی کانوونی دووەمی ١٥٠٢ |
ڕووبەر | ٦٬٠٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
ئایینی فەرمی | تەنگرییەت، مەسیحییەتی ئۆرتۆدۆکس، ئیسلام، شەمەنگەری، بوودیزم |
ڕێبازی ئیسلامی | مەزھەبی حەنەفی |