ھاوبەر (ئەندازە)
From Wikipedia, the free encyclopedia
هاوبەر یان تەریب [1] ، وشەیەکە کە لە ئەندازەدا ئاماژەدان بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دوو ھێڵ یان دوو ڕووتەخت (یان زۆرتر) یان تێکەڵێک لەوانە (بۆ نموونە: ھێڵێک و ڕووتەختێک) لە ناو بۆشاییی ئیقلیدسیدا بەکاردەبرێت. دوو ھێڵ لە یەک ڕووتەختدا پێیان دەگووترێت ھاوبەر (بە ئینگلیزی: Parallel؛ بە عەرەبی: موازی) ئەگەر پێک نەگەن یان یەکتر نەبڕن.