گەڵا
From Wikipedia, the free encyclopedia
گەڵا، پەلک، ئەندامێکە لە گیا، لە چرۆی سەر لقەوە ھەڵدەدا و فۆتۆسەنتێزی لە ئەستۆدایە. گەڵاکان بە ڕێکوپێکی لە سەر لقی گیاکان دانراون. گەڵا لە دوو بەشی سەرەکی پێک ھاتووە:
- پانکە : بەشی کارای گەڵایە کە تژی لە سەوزێنەیە ، ھەناسەدان و فۆتۆسەنتێزی تێدا بەڕێوە دەچێ.
- دووچکە : باریکە کلکێ کە گەڵا بە لاسکەوە دەلکێنێ و لە شانەی نێرۆکی پێکهاتووه.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
گهڵای ھەر ڕوەکێک تایبەتمەندی خۆی ھەیە. ئەم تایبەتمەندییە لە پلەی یەکەمدا دەگەڕێتەوە بۆ جینیتیکی ڕوەک و لە پلەی دووھەمدا بە ھۆکارەکانی ژینگە، وەک ڕووناکی ، شێ و دەما بەستراوە.