گەلی مەدیەن
From Wikipedia, the free encyclopedia
گەلی مەدیەن یان گەلی شوعەیب یان ئەسحابولئەیکە (بە عەرەبی: قوم مَديَن يان أصحاب الأيکة) ناوی هۆزێکە لە عەرەبە کۆنەکان لە باکووری ڕۆژئاوای نیمچە دوورگەی عەرەبی شوێنەواری نیشتنگەکانیان دەکەوێتە نزیک شاری ئەلبەدع (البدع) سەربە ناوچەی تەببوک لە باکووری خۆرئاوای سعودیە، خەڵکی مەدیەن شوان و بازرگان بوون، فێڵیان لە تەرازوو دا دەکرد و پەرستشیان بۆ داری (الأیک) ئەنجامدەدا.[1] بەپێی قورئانی پیرۆز خوای گەورە پێغەمبەرێکی بۆیان نارد بۆئەوەی هانیانبدات بۆ بازرگانی دادوەرانە و پەرستنی خوای گەورە، جا ڕەتیان کردەوە کە خوا بپەرستن و سەرپێچی نەکەن، جا خوای گەورە سزای دان. وە پێغەمبەر مووساش هاتووە بۆ ئەم شوێنە دوای هەڵاتنی لە میسڕ لەبەر فیرعەون.