گلۆریا ستاینەم
From Wikipedia, the free encyclopedia
گلۆریا ماری ستاینەم (بە ئینگلیزی: Gloria Steinem؛ لە دایکبووی ٢٥ی ئازاری ١٩٣٤) کەسایەتی ژنە ڕۆژنامەنووسی فێمێنیست و چالاکوانی سیاسیی کۆمەڵایەتییە، ئەو لە کۆتایی شەست و حەفتاکان بە سەرکردەی بزووتنەوەی فێمێنیستی لە ئەمریکا دادەنرا.[1][2]
گلۆریا ستاینەم | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Gloria Steinem | |
لەدایکبوون | (١٩٣٤-٠٣-٢٥) ٢٥ی ئازاری ١٩٣٤ (تەمەن ٩٠ ساڵ) Toledo، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Gloria Marie Steinem |
خوشک و برا | Susanne Steinem Patch |
ھاوسەر | David Bale |
کەسێکی دیار | Florynce Kennedy |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
بواری کار | وتار، ڕۆژنامەوانی، سیاسەت، فێمینیزم |
شوێنی کارکردن | Chayanne |
پەروەردە | Smith College، Waite High School |
دانیشتووی | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ئەرشیڤەکان لە | Sophia Smith Collection |
بزووتنەوەی ڕۆشنبیری | فێمینیزم |
ئەندامی | Phi Beta Kappa Society، National Women's Political Caucus، سۆسیالیستە دیموکراتەکانی ئەمریکا |
وێبگە | http://www.gloriasteinem.com |
گلۆریا ستوونووس بووە لە گۆڤاری نیویۆرک، ھەروەھا ھاودامەزرێنەرە لە گۆڤاری خاتوون (Ms.).[2] ئەو لە ساڵی ١٩٦٩، وتارێکی بە ناونیشانی «دوای ھێزی ڕەش، ئازادی ژنان.»، بەھۆی ئەم وتارەوە ئەوا ناوبانگی بەربڵاوبوو و بووە سەرکردەی فێمینیستەکان.[3]
لە ساڵی ٢٠٠٥، گلۆریا لەگەڵ جەین فۆندا و ڕۆبن مۆرگن بەیەکەوە سەنتەری میدیای ژنانیان دامەزراند، ئەو دەزگایە کاری بۆئەوە دەکرد کە ژنان زیاتر پشان بدات و کاریگەرییان دەربخات لەڕێی ڕاگەیاندنەوە.[4] تا ئێستاش گلۆریا لە چالاکییەکانی بەردەوامە، گەشتی کردووە بۆ چەند وڵاتێک لە پێناو کاری ڕێکخراوەیی و بەستنی کۆڕ دەربارەی پرسی یەکسانیی.[5]