لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ دا، پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی و پۆلیسی ئیسرائیلدا دروست بوو لەسەر حوکمێکی داڕێژراوی دادگای باڵای ئیسرائیل لەسەر دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە گەڕەکی شێخ جەراح لە ڕۆژھەلاتی ئورشەلیم و نیشتەجێکردنی جووەکان لێی. پێکدادانەکان ھاوکات بوو لەگەڵ شەوی قەدر و ڕۆژی قودس کە زیاتر لە ٣٠٠ کەسی تێدا بریندار بوون.[8] پۆلیسی ئیسرائیل بە گولـلەی لاستیکی و بۆمبی دەنگی ھەوڵی دوورخستنەوەی فەڵەستینییەکانی دا، ئەوانیش بە بەکارھێنانی بەرد و بوتڵی بەتاڵ، ڕووبەڕوویان بوونەوە. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر بریندار بوون کە زۆربەیان خەڵکی مەدەنیی فەڵەستینی بوون. لە ڕۆژی ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ پۆلیسی ئیسرائیل ھێرشی کردە سەر مزگەوتی ئەقسا، بەو ھۆیەشەوە شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان پۆلیسی ئیسرائیل و نوێژخوێنانی مزگەوتەکە دروست بوو. لە وەڵامی ھێرشەکانی پۆلیسی ئیسرائیل بۆ سەر موسوڵمانانی فەڵەستین، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ھەمان ڕۆژ چەند موشەکێکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کرد. ھاوکات ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ١٣٠ ھێرشی کردە سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامدا ٢٤ فەڵەستینی کوژران، زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
زانیاریی خێرا گرژییەکانی ئیسرائیل-فەلەستین ٢٠٢١, ڕۆژ ...
گرژییەکانی ئیسرائیل-فەلەستین ٢٠٢١ |
---|
|
ڕۆژ | ٦ی ئایاری ٢٠٢١ - ٢١ی ئایاری ٢٠٢١ |
---|
شوێن | |
---|
|
|
|
21 Israel Police officers injured[1]
2 Israeli civilians killed, more than 70 Israeli civilians injured [2][3] |
١ فەرماندەی حەماس کوژرا[4]
26 Palestinians killed, 103 wounded (in Gaza Strip) [5]305+ Palestinian protesters injured, 23 arrested (in Jerusalem). [6][7] |
|
دایخە