کەندڕی ماریانا
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەندڕی ماریانا (بە ئینگلیزی: Mariana Trench) قوڵترین خاڵی سەر ڕووی زەویە، کەوتۆتە خۆڕئاوای زەریای ھێمن و خۆڕھەڵاتی دوورگەی ماریانای باکوور. درێژی کەندڕەکە ٢٥٥٠ کیلۆمەترە و پانییەکەی ٧٠کیلۆمەترە و لەشێوەی لاکێشەی درێژکۆڵەیییە. قوڵترین خاڵی کەندڕەکە ١١٫٠٣ کیلۆمەتر لە خوار ئاستی ڕووی دەریایە. ئەگەر بێت و لوتکەی کێوی ئەڤرێست بخەینە ناوی ھێشتا ٢٬٠٧٦ مەتر ئاو دەمینێتەوە لەسەری.[1]
بەشێکی کە لە سیستەمی قۆقزی ئیزۆ-پۆنن -ماریانایە سنووری ھەردوو پلێتی زەوی لێک جیادەکاتەوە، بەشی خۆڕئاوای کەپلێتی زەریای ھێمنە دەخزێتە ژێڕ پلێتی ماریانای بچووک. وە بەھۆی ئەوەی کە پلێتی زەریای ھێمن کە گەورەترین پلێتی تەکتۆنی زەویە پاڵی پێوە دەنێت و ئەم کەندەڵانەی درووستکردووە کە تەمەنەکەی بۆ ١٧٠ میلیۆن ساڵ دەگەڕێتەوە، بەرزی و نزمی زۆری تیایە ئەمەش بەھۆی پلێتی ماریاناوەیە کەبەھۆی پاڵنانی لەلایەن پلێتی زەریای ھێمنەوە سەری بەرزبۆتەوە و لەپاڵی کەندرێکی گەورەی درووستکردووە، ھەر ئەم داخزینەی ئەم دوو پلێتەش بوونەتە ھۆی درووستبوونی دوورگەکانی ماریانا.[2]
لە قۆڵایی کەندڕەکە ستونێکی ئاوی مەزن کۆبۆتەوە کە پاڵەپەستۆیەکەی ١٠٨٫٦ مێگا باسکاڵە، ئەم بڕەش ھەزاران ھێندەی پاڵەپەستۆی ئاسایی کەشە.
بەھۆی ئەوەی کە زەوی تەواو خڕ نییە ھەربۆیە کەندڕی ماریانا بەنزیکترین خاڵی کڕۆکی زەوی دانانرێت. بەڵام لە زەریای بەستەلەکی باکوور خاڵێکمان ھەیە کە ١٣کیلۆمەتر نزیکترە لە کڕۆکی زەوی لە چاو کەندڕی ماریانا.