کەنداوی سوێس
From Wikipedia, the free encyclopedia
کەنداوی سووێز (بە عەرەبی: خليج السويس) کەنداوێکی دەریای سوورە کە لە باکووری ڕۆژاوای ئەم دەریایە و لە نێوان نیمچەدوورگەی سینا لە ڕۆژھەڵات و بەشی ئەفریقایی میسر لە ڕۆژاوا دایە.
کەنداوی سوێس لە ڕێگەی نۆکەندی سوێس کە لە باکووریدا ھەڵکەوتووە تێکەڵی دەریای ناوین دەبێ و یەکێکە لە ڕێگە گرینگەکانی کەشتیوانی. شوێنەکانی نیشتەجێبوون لە دەوروو پشتی ئەم کەنداوە زۆر نین و تەنیا چەند دێھاتێک کە ماسی لە دەگرن و چەند کانگەیەک
ھەروەھا لەدوای چەند لێکۆڵینەوەیەک لە دەیەکانی ٨٠ و ٩٠ لە زۆر شوێنی کەناری و ناو ئاوی ئەم کەنداوە کانگای نەوتی دۆزراوەتەوە.