کیمێری
From Wikipedia, the free encyclopedia
کیمری یاخود گیمری، ( بەیۆنانی:Κιμμέριοι، بە نووسراوەی دێرینی ئاشووری:Gimirri)گەلە ھۆزێکی دێرینی بە رەچەلەک ھیندۆ ئەوروپایی بوون زێدی یەکەمیان لێوارەکانی رۆژھەڵاتی دەریای رەش و ئاسیای بچووک بوو. لە سەدەی ھەشتەم- حەفتەمی بەر لە زایین لە بەر ھۆی تێکچوونی تەرازووی ھێزەکان لە ئاسیای بچووک، کۆچێکی زەبەلاحی ھۆزە رەوەندەکانی سکیت و کیمری و تیریانی بەخوە دیت و بە لێشاو لە لێوارەکانی دەریای رەش رژانە دەشتاییەکانی رۆژھەڵاتی ئاسیا. لە نووسینەکانی ھیرۆدۆتی یۆنانی چیاکانی قەفقاس و رووسیاو ئوکراینای ئەمڕۆ دەکاتە زیدگەی ئەم ھۆزانەو کە زمانی ئاخاوتنیان ھیندۆ ئەوروپی ئێرانی بووەو ھاوسای زێدی ھۆزەکانی ھۆرارتۆ (ئۆرارتۆ)و ماننای.
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (شوبات ٢٠٢٠) |