کیلۆگرام
یەکەیەکی مەتری بارستە / From Wikipedia, the free encyclopedia
کیلۆگرام یەکەی پێوانی بارستایییە.[1] کیلۆگرامێک بریتیە لە بارستایی تۆپەڵێک کە ناسراوە بە "پرۆتۆتایپی نێونەتەوەیی کیلۆگرام" کە لە سەنت کلاود لە فەڕەنسا لە تاقیقەگەیەکی تایبەتیدا لە 'دامەزراوەی نێونەتەوەیی کێشانە و پێوانە'دا ھەڵگیراوە. لە ٢٠١٩دا زاناکان ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی کە چیتر ئەوە بەکار نەیەت بۆ دیاریکردنی بارستایی کیلۆگرامێک و شێوازێکی پێشکەوتووتر بەکاربھێنرێت.[2] پێشگری کیلۆ، واتە ١٠٠٠ کە وا ئەکات ئەم بارستاییە دابەشکرێ بەسەر ١٠٠٠دا کە بڕی "گرام"ێک دیاری ئەکات. پێشتریش کیلۆگرامێک بە لیترێک ئاو ئەپێورا.[3]