کۆمپیوتەری ئانالۆگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمپیووتەری ئانالۆگ (بە ئینگلیزی: analog computer یان analogue computer) جۆرێک کۆمپیوتەرە کە جوڵەی هایدرۆلیکی، مکانیکی یان ئەلەکتریکی بە کار دەهێنێت تاوەکوو کێشەیەکی کرداری (کۆمپیوتەر) چارەسەر (پرۆسێس) بکات.[1] بە پێچەوانەی کۆمپیووتەرە دیجیتاڵەکان کە شێوازی سەمبۆلیک بە کار دەهێنن و لەوێدا بڕی ژمارەیی دەگۆڕێن. بەو پێیەی کە کۆمپیووتەرێکی ئانالۆگ بڕی دیسکریت بەکار ناهێنێت و بڕی بەردەوام بەکار دەهێنن ناتوانین دەقادەق پێڤاژۆکان دووپات بکەینەوە وەک ئەوەی کە ماشینی توورینگدا دەتوانین ئەنجامی بدەین، بە پێچەوانەی پێڤاژۆی سیگناڵی دیجیتاڵ، کۆمپیووتەرە ئەنەلۆگەکان کێشەی هەڵە (نۆیز) بەژمارەیی کردنیان نییە بەڵام کێشەی هەڵەی ئانالۆگیان هەیە.