کۆماری ئەفریقای ناوەندی
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست (بە ئینگلیزی: Central African Republic) وڵاتێکی داخراوە لە ناوەڕاستی ئەفریقا، لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ چاد، لە باکووری ڕۆژھەڵات لەگەڵ سودان، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ باشووری سودان، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ لە باشوور، و کامێرون لە ڕۆژاوا. ڕووبەرەکەی نزیکەی ٦٢٠ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٢٤٠ ھەزار میل چوارگۆشە)، و ژمارەی دانیشتووانەکەی تا ساڵی ٢٠٠٨ بە نزیکەی ٤٬٤ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. پایتەختەکەی شاری بانگوئییە.