کڕکڕە
From Wikipedia, the free encyclopedia
کڕکڕە جۆرێک شانەی گرێدەرە، نەرمترە لە ئێسک و سەرچاوەی شانەی ئێسکە.[1]
کڕکڕە شانەیەکی گرێدەری نیمچەڕەقە کە لە میزانشیمی تۆلی سەرچاوە دەگرێ. بە خانەکانی کڕکڕە، کرۆژخانە (کۆندرۆسایت) دەڵێن.
کڕکڕەکان یان بەشێکن لە پێکھاتەی ئەندامەکان، وەک تێخەی لووت، کشکشێ، نای و پەلی گوێ، یان سەری ئێسکەکان لە ناو جومگەدا دەپۆشن. لە سەر یەک جووڵانی ئاسانی ئێسکەکان لە پێناوی کڕکڕەکانە.
لە لەشدا سێ جۆر کڕکڕەمان ھەیە:[2]
- کڕکڕەی ڕیشاڵی (fibro cartilage) وەک: دیسکی نێوان بڕبڕە
- کڕکڕەی لاستیکی (Elastic cartilage) وەک: پەلی گوێ
- کڕکڕەی ڕوون (Hyaline Cartilage) وەک: کڕکڕەی جومگەکان