کوردانی باکووری کوردستان
From Wikipedia, the free encyclopedia
کوردانی باکووری کوردستان (بە ئینگلیزی: Kurds in Turkey) ئەوان زۆرینە لە پێکھاتەی دانیشتووانی ئەم وڵات تورکیا پێکدەھێنن و دوو لەسەر سێیان لە کوردستان و تورکیا دەژین و ئەوانی دیکەش لە ئەنادۆڵی ناوەڕاست و ئەستەنبوڵ و ئەنقەرە و ئیزمیر دەژین. کوردەکانی تورکیا لە زۆرێک لە پارێزگاکانی ڕۆژھەڵات و باشووری ڕۆژھەڵات و تەنانەت ناوەندی تورکیا نیشتەجێن. بەپێی خەمڵاندنی ساڵی ٢٠١٢ی دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TurkStat)، ژمارەی دانیشتووانی کورد لە تورکیا زیاتر لە ۳٢ ملیۆن کەسە (۳٢٬٦٩١٬٨٢٤) و زیاتر لە سەدا سیی دانیشتووانی ٧٤٬٧٠٠٬٠٠٠ کەس لە تورکیا پێکدەھێنن.[1] ١٧ پارێزگای تورکیا کوردن و بێگومان بەشێکی زۆری کوردەکان سەرکوت کراون و بڵاوەیان پێکراوە بەناو شارەکانی دیکەدا، لەوانە ئەستەنبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر و دانیشتووانێکی سنووردار لە ئەنادۆڵی ناوەڕاست بۆ کپ کردنی دەنگیان جگە لەوەی ڕێگەیان پێنادرێ بەزمانی خۆیان گفتوگۆبکەن.