کریستن پرێس
From Wikipedia, the free encyclopedia
کریستن پرێس (لەدایکبووی ٢٩ ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨) یاریزانی تۆپی پێی خانمانی ئەمریکییە، یەکێکە لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ھەڵی ھێرشبەر یاری دەکات. یەکەم یاریی نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە ٩ ی شوباتی ٢٠١٣ بوو لە یارییەکی دۆستانە لە نێوان ئەمریکا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی خانمانی سکۆتلاندا. زیاتر لە ١٥٠ یاریی بۆ ھەڵبژاردەی ئەمریکا کردووە. خاوەنی زیاتر لە ٦٣ گۆڵە. پرێس لە یانەی تۆپی پێی شیکاگۆ ڕێد ستاری ئەمریکی و یوتا ڕۆیالس ئێف سی لە خولی تۆپی پێی ژنانی ئەمریکا یاریی کردووە ھەروەھا لە خولی سویدی بۆ یانەی تێریسۆ و بی ھاکین یاری کردووە. پێرس یارمەتی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی دا بۆ بەدەست ھێنانی جامی جیھانی خانمان لە ساڵی ٢٠١٥، ٢٠١٩. لە ئۆڵمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠، تۆکیۆ لە وڵاتی ژاپۆن لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەشدارە.
کریستن پرێس | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥ ساڵ) لۆس ئانجلەس |
زانکۆ |
|
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
خەڵاتەکان |
|
وێبگە | http://footballschristenpress.blogspot.com |